نضال قەسووم | نمونەی موسوڵمانی زانستی بانگەشەکەری شاراوەی ئیلحاد
ئەم وتارە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی بە بەکارهێنانی ڤیدیۆی دکتۆر عمر المواس بە ناونیشانی: نضال قەسووم بانگەشە بۆ ئیلحاد دەکات لەو شوێنەی کە هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات.
_____
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، سوپاس بۆ خودا، و دروود و سەلام بۆ سەر گەورە و مەولامان پێغەمبەری خودا و ئال و بەیت و یارانی و ئەوانەشی خۆشیان ویستووە.
_____
یەکێک لە برایان تۆمارێکی بۆ ناردم هی مامۆستا "نضال قەسووم"، مامۆستای فیزیا لە زانکۆی شارقە، کە موحازەرەیەکە بە ناونیشانی "ئیلحاد: هۆکارەکانی، تایبەتمەندییەکانی، و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی". وا بزانم لە زانکۆی زاید بوو، بەستەری موحازەرەکە لە وەسفدا دادەنێم. ئەو برایە داوای ڕای منی کرد لەسەر موحازەرەکە.
منیش سەیرم کرد وەک نووسیبووم، واتە ١٠ خولەکم بینی و وەستاندم، وتم پێویست ناکات تەواوی بکەم. دواتر وتم: با تەواوی بکەین، لە ڕێگا بووم و میترۆم گرت، بۆیە وتم با گوێ لە موحازەرەکە بگرم تا کۆتایی بۆ ئەوەی ڕای خۆمی لەسەر بدەم.
ئەو ئەنجامەی پێی گەیشتم ئەوەیە کە مامۆستا قەسووم، سەرەڕای ڕاستگۆییەکەی، كە ئێمە گومانمان لە نیەتەکانی نییە و گومانمان لە ڕاستگۆیی و ئیسلامەکەی نییە. بەڵام ئێمە گومانمان لە مەنهەجـەکەی هەیە... بەڕاستی مەنهەجەکەی بانگەشەیە بۆ ئیلحاد لەو ڕووەوەی کە هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات.
ئەمە چۆن دەبێت؟ پێت دەڵێم موحازەرەکە، ئەوەی سەیری بکات، یەکەم شت دەبینێت موحازەرەکە نزیکەی سەعاتێکە، لەوانەیە ٤٧ خولەکی مامۆستا قەسووم باسی ئیلحاد دەکات، و بە شێوەیەک قسە دەکات کە بانگەشەی بۆ دەکات بەبێ ئەوەی بە شێوەیەکی جدی مامەڵە لەگەڵ هۆکارەکانی چارەسەردا بکات. تەنها ١٠ خولەک بۆ چارەسەر تەرخان دەکات. پێم دەڵێیت باشە ١٠ خولەک بەس نییە؟ نەخێر، ١٠ خولەکەکە بەس نەبوو.
تەنانەت شێوازی مامەڵەکردنی مامۆستا قەسووم لەگەڵ ئیلحاد ناچارم بڵێم بەڵام شێوازێکی ڕووکەشە. واتە سەرەتا هەوڵی پێناسەکردنی ئیلحادی دەدا، پێناسەیەکی لێڵی دا: "ئینکارکردنی بوونی خودایە بۆ نموونە". دواتر وتی لای موسڵمانان: "ئێمە لە کەلتوورەکەماندا تێڕوانینمان بۆ ئیلحاد جیاوازە چونکە لای ئەوان دەکرێت ئینکارکردنی ئاینی ئیسلامیش وەک ئیلحاد سەیر بکرێت، بەڵام من (قەسووم) مادام بە شێوەیەکی گشتی باس لە بابەتەکە دەکەم، گرنگی بە لایەنی یەکەم دەدەم کە بریتییە لە ئینکارکردنی بوونی خودا". باشە، ئاساییە.
کاتێک دەستی کرد بە مێژووی ئیلحاد — نازانم ئەو سەرچاوانەی لە کوێ هێناوە — بەڵام مێژووی بۆ ئیلحاد دانا، شتێکی کەمی لە یۆنان باسکرد و ڕاستەوخۆ پەڕییەوە بۆ "ڤۆڵتێر" و هۆکاری ئیلحادی ڤۆڵتێری گەڕاندەوە بۆ "بیری ئازاد".
لێرەدا ئاماژەیەک هەیە بۆ ئەوەی کە ئیلحاد پەیوەندی هەیە (مادام تۆ ئەم هۆکارەت هێنایەوە، مادام باسی بیری ئازادت کرد لە ڕەچەڵەکی ئیلحاددا) وەک ئەوەی بە ناڕاستەوخۆ یان بە هەڵە ئاماژە بەوە بدەیت کە پەیوەندییەکی توند هەیە لە نێوان ئیلحاد و بیری ئازاد.
بێگومان دەرەنجامی ئەم قسەیە ئەوەیە کە ئیمان پەیوەستە بە بیری کۆتوبەندکراو. باشە من کێشەم هەیە لەگەڵ بیری ئازاد و بیری کۆتوبەندکراو؟ نەخێر. بیری ئازاد بە چی لێبووردن؟ بیری ئازاد لە چی؟ و بیری کۆتوبەندکراو بە چی؟ بەڵام شێوازی گوتار و شێوازی قسەکردنی مامۆستا قەسووم ئەو وەهمە دروست دەکات کە بیری ئازاد لای ڤۆڵتێر گەیاندیە ئیلحاد، لە بەرامبەر ئەوانەی تر کە "دۆگمایی و داخراون". لەوانەیە تۆ ئازاد بیت لە بیرکردنەوەی عەقڵی ئەوکات دەبیتە بێ عەقڵ بە تەواوی، واتە ئازاد بەڵام لە عەقڵ، ئەوکات بە مرۆڤ نامێنیتەوە.
دواتر دەستی کرد بە ڕەواج دان — و ئەمە کەمێک شۆکی کردم — زۆر بە بەهێزی ڕەواجی دەدا بە نووسەران و کتێبەکانی بواری ئیلحاد. ڕەنگە بوترێ: ئەو دەیەوێت خەڵک بە ئیلحاد ئاشنا بکات کەواتە دەبێت پێیان بناسێنێت. ئەو ناچار نییە. ئەو باسی ئیلحاد دەکات وەک چەمک، دەڵێت تایبەتمەندی و هۆکار و ڕێگاکانی چارەسەری ئیلحاد. تۆ وەک کەسێک کە هەوڵی خوێندنەوەی دیاردەی ئیلحاد دەدەیت ناچار نیت ڕیکلام بۆ ئەو کتێبانە بکەیت کە بانگەواز بۆ ئیلحاد دەکەن.
هەستا باسی دۆکینز، دێنێت، هیچێنس، و سام هاریسی کرد. و باسی ئەمانەی کرد کە کۆڵەکەکانی ئیلحادن کە پێی دەوترێت ئیلحادی "زانستی" (لە نێوان دوو کەوانەدا)، کە بێگومان هیچ پەیوەندییەکی بە زانستەوە نییە بە هیچ شێوەیەک. هەستا ئەو کتێبانەی دانا کە دەبنە هۆی ئیلحاد لە جیهاندا یان بوونەتە هۆی ئیلحادی زۆر کەس. واتە کتێبەکانی دانا، نووسەرەکانی دانا، دواتر باسی ئەوەی تری کرد "هەراری" لەگەڵ کتێبەکی "Sapiens"، و وتی ئەم کتێبەش مەیلی مادیگەری تێدایە، و وتی لە تۆمارەکانی تردا وەڵامی هەندێک لەمانەی داوەتەوە.
من چیم داوە لە تۆمارەکانی تری؟ من ئەو موحازەرەیەم دەوێت کە ئێستا باسی دەکات. من چاوەڕێی چی دەکەم لێت لە موحازەرەکەدا؟ ئیلحادم بۆ پێناسە بکەیت، تایبەتمەندییەکانی، هۆکارەکانی، و ڕێگاکانی چارەسەری باس بکەیت. تۆ ئیلحادت پێناسە کرد بە هەر شێوەیەک بێت، بە وردەکارییەکی باشەوە وەرتنەگرت. تایبەتمەندییەکانی؟ بەسەر تایبەتمەندییەکانیدا نەڕۆیشت ئەگەر ڕاستم بیر بێت، چونکە من گوێم لە موحازەرەکە گرت بەڵام تێبینیم نەنووسی.
هۆکارەکانی؟ لێرە هاتە سەر هۆکارەکانی، پێش ئەوەی بێتە سەر هۆکارەکانی باسی هەموو ئەوانەی کرد، و وتی ئەمە دەبێتە هۆی ئیلحاد، ئەمە وا، ئەمە جیهانی وا، ئەمە وا. لێرەدا کۆمەڵێک فکری خستە مێشکی خەڵکەوە دەربارەی ئەوەی کێ لەسەر ئیلحاد نووسیویەتی و چییە.
باشە دواتر چی کرد؟ دوای ئەوەی کتێبەکان و سەرچاوەکانی پەیوەست بە ئیلحاد و گرنگترین نووسەرەکانی باسکرد، باسی کتێبە هەتیو کەوتووەکەی (حەمزە تزۆرتزیس)ی کرد کە ناوی (The Divine Reality)ە ، ئەوەی هی هەمزە تزۆرتزیسە کە کار دەکات لە بواری "بانگەواز" (لە نێوان دوو کەوانەدا)، من وشەی بانگەوازەکەشم بە دڵ نییە بەڵام کار دەکات لە بواری بانگەوازدا.
باشە واتە هەر ئەم کتێبە؟ واتە تۆ لە زانکۆیەکی عەرەبیت، لە ناوچەیەکی عەرەبیت، بۆ کۆمەڵە خەڵکێکی عەرەب قسە دەکەیت، بە زمانی عەرەبی قسەیان بۆ دەکەیت وایە؟ کەواتە پێویست بوو لەسەرت سەرچاوەی عەرەبیم پێ بدەیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیلحاد. واتە تۆ هەموو ئەم سەرچاوانەت بۆ هێنام کە سەرچاوەی ئیلحادین و وەرگێڕدراون بۆ عەرەبی، کەچی هیچ کتێبێکت بۆ نەهێنام تەنها یەک کتێبی هەتیو کەوتوو نەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیلحاد کە کتێبەکەی حەمزە تزۆرتزیسە!
ئەی کتێبەکانی تر کوا؟ باشە تۆ لە یەکێک لە تۆمارەکاندا ڕەخنەت لە شێخ بوتی گرت و ڕەخنەت لە کوبڕا یەقینیاتی کەونیگرت، کاکە واز لە "کوبڕا یەقینیات" بێنە، زانایانی کەلام ئایا باسی ئەم بابەتەیان نەکردووە؟ بگرە بنچینەییترین بابەتەکان لە زانستی کەلام مەسەلەکانی بوونی خودایە و ئەو شتانەی پەیوەستن بە کێشەی شەڕ کە لە هۆکارەکانی ئیلحاددا باسی کرد، ئایا زانایانی موسڵمان باسیان نەکردووە؟
تۆ تەنها یەک کتێبت باسکرد. باشە بۆ نموونە کتێبە عەرەبییەکان، بۆ نموونە دکتۆر سامی عامری کتێبی هەیە لەسەر بەڵگەکانی بوونی خودا، کتێبێکی زەبەلاح، بێگومان نەمخوێندووەتەوە بەڵام سەیرم کردووە و هەیە. واتە من قوتابخانە کەلامییە دێرینەکانم هەیە وەک ئەشعەری و ماتوریدی کە لەسەر ئەم بابەتەیان نووسیوە، و نووسراوە نوێیەکانیش، بۆ نموونە کتێبەکانی شێخ سەعید فودە سەبارەت بەم مەسەلانە باسی کردووە، یان دکتۆر سامی عامری باسی کردووە، وا بزانم شێخ عەبدوڵڵا عوجیری نووسینی هەیە لەم بوارەدا.
واتە من سەیری هەموو ئەوانەم کردووە کە ناویانم هێنا، سەیرم کردووە لەسەر ئەم بابەتانە و خوێندنەوەی قوڵم بۆ نەکردوون، بەڵام لەپێشتر بوو بۆت کاتێک ئەم بابەتانە باس دەکەیت — هەروەک چۆن ئەو کتێبانەی باست کرد کە بە دەنگێکی ئەرێنی باس لە ئیلحاد دەکەن — باسی ئەوانەش بکەیت کە وەڵامی دەدەنەوە. تۆ جگە لە حەمزە تزۆرتزیس باسی کەست نەکرد، ئەویش بە ئینگلیزی بۆ جەماوەرێکی عەرەبی!
باشە من وەک کەسێک دانیشتووم و گوێ لە موحازەرەکە دەگرم، من بە ٦ ناونیشانی ئیلحادەوە دەرچووم، کەچی کە هاتمە سەر بابەتی ئیمان جگە لە کتێبەکەی حەمزە تزۆرتزیس هیچی تر دەرنەچوو. من وا دەکەوێتە دڵمەوە کە کتێبخانەی ئیسلامی بەتاڵە لەوانەی باسی ئەم بابەتانەیان کردبێت، و ئەمە کێشەیە، ڕەنگە وا بکەوێتە دڵیەوە کە بۆچی ئێمە شتی وامان نییە؟ ئایا ئەمە کەموکورتییە لە ئێمەدا؟
ئەمە کێشەیە، کتێبی زۆرمان هەیە کە باسی بابەتی ئیلحاد دەکات بە گشتی لە مەسەلەکانی زانستی کەلامدا، و هەندێک کتێبیش تایبەت کراون بەم بوارە. لێرە چی دەکەوێتە دڵی بیسەر؟ وا دیارە ئیلحاد بەهێزترە، بۆچی؟ چونکە کوا کتێبەکانی ئیمانداران؟ کتێبی ئیمانداران نییە.
ئێستا دێینە سەر هۆکارەکانی ئیلحاد، هۆکارەکانی ئیلحاد چین؟ دەڵێت گرنگترین هۆکارەکانی ئیلحاد کێشەی شەڕە، یان گرفتەی شەڕ هەرچی ناوی دەنێیت. باشە بۆچی هەوڵ دەدات وردەکاری تێدا باس بکات بەڵام... وردەکاری نییە. ستەم بۆچی هەیە؟ بۆچی فڵان شت هەیە؟ باشە بە وردی باسەکە بکە، شێوەی ئیستیدلالەکە چییە؟ چۆنە؟ تۆ باس لە مەسەلەیەکی فەلسەفی دەکەیت، نابێت وا زۆر بە (Casual) و ساکاری وەریبگریت.
باشە، دواتر، دوای ئەوەی ئەمە باس دەکات، دەچێتە سەر گومانە وروژێنراوەکان دەربارەی ئیسلام و لیستێکی گومانت بۆ دروست دەکات: یەک، دوو، سێ، چوار، نازانم دە. باشە ئێمە چی لێهاتین؟ وتمان ئیلحاد و تایبەتمەندییەکانی، وتمان تایبەتمەندییەکانی وردەکاری تێدا نەبوو. هۆکارەکانی؟ باسی کێشەی شەڕت کرد و بە شێوەی پێویست باست نەکرد.
ڕێگاکانی چارەسەر؟ تۆ پێش چارەسەر خەریکیت هۆکارەکانم پێ دەدەیت وایە؟ هەموو ئەو گومانانەم پێ دەدەیت کە لەسەر ئیسلام هەیە بەڵام مامەڵەت لەگەڵ نەکرد و نەتخستە ڕوو و گفتوگۆت نەکرد، چی؟
بەڵام وەڵامدانەوەی ئەم ناڕەزایەتییانە، بێگومان کاتێکی زۆری دەوێت، تۆ گومانت دروست کرد و باست نەکرد و ئەو کتێب و سەرچاوانەشت باس نەکرد کە گفتوگۆی ئەم مەسەلانە دەکەن، تۆ خوێنەرت بە چی جێهێشت؟ بە گومانێکی زۆر دەربارەی ئیسلام بەڵام وەڵامت نەدایەوە. تۆ لە سەرەتاوە چیت کرد؟ لە سەرەتاوە سیمبولەکانی ئیلحادت لە جیهاندا خستە ڕوو، کتێبەکانیانت خستە ڕوو، دواتر گومانەکانت خستە ڕوو دەربارەی ئیسلام، پاشان وەڵامێکت بۆیان نەهێنایەوە.
من وا دەکەوێتە دڵمەوە کە ئیلحاد و گومان هەیە لەسەر ئیسلام. دواتر دێتە سەر بابەتی چارەسەر. لەسەر بابەتی چارەسەر چی دەڵێت؟ دەڵێت دەبێت قسەی ئیبن سینا وەربگرین، ئەو فکرەیەی ئیبن سینا بەکاری هێناوە کە دەڵێت خودا زەروورە — کەمێک دەوەستێت و پەتە پەت دەکات — بەڵام لە کۆتاییدا بیرۆکەی "واجب الوجود"ی بیر دەکەوێتەوە، باسی واجب الوجود دەکات کە بوونی ئەبەدی و ئەزەلییە...
دەڵێت ئەمە فکرەیەکی گرنگە بەکاری دەهێنین لە مەسەلەی ئیلحاددا. دواتر دەگەڕێتەوە سەر کێشەی شەڕ وەک ناوی دەبات و دەڵێت کێشەی شەڕ چەمکی شەڕ ڕوون نییە، چەمکی شەڕ ڕوون نییە کەواتە چی؟ کەواتە کێشەی شەڕ نییە.
باشە من گفتوگۆکە دەخەمە دوای ئەمە، باشە؟ دواتر دەگەڕێتەوە چی دەڵێت؟ لە کۆتاییدا دەڵێت دوای ئەوەی ئەمە و ئەمە باس دەکات، دێت دەڵێت شتە ئەرێنییەکانی پەیوەست بە ئیمان، کۆمەڵێک بیرۆکە باس دەکات کە لە کتێبێکەوە وەریگرتووە، دەڵێت کتێبی مولحیدێکە، و کتێبە مولحیدەکە دەڵێت ئایین کۆمەڵێک وەزیفەی کۆمەڵایەتی زۆر جێبەجێ دەکات، لێرەدا ئێمە لایەنە ئەرێنییەکان دەبینینەوە.
ئەو چی پێ دەڵێت؟ پێمان دەڵێت ئێمە کێشەمان نییە، بەڵگەی بوونی خودامان هەیە کە بەڵگەی واجب الوجودە، هۆکاری یەکەم وەک ناوی نا. دواتر چوو بۆ کێشەی شەڕ وتی کێشە نییە، چونکە ڕوون نییە. واتە دەیەوێت بڵێت فکری شەڕ فکرەیەکی ڕێژەییە و حەقیقەتی بوونیی نییە، وا تێدەگەم ئەمەی دەویست بیڵێت بەڵام نەیتوانی بیڵێت. دواتر زیاد دەخاتە سەر ئەوە کە ئێمە شتی ئەرێنیمان هەیە وەک شتە ئەرێنییە کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەست بە ئیمان.
باشە، با شتێک بڵێم. لێرەدا من ڕۆڵی مولحیدێک دەبینم یان ئیماندارێکی بە گومان کە سەیری قەسوومی کردووە. باشە؟ من چی لەم گفتوگۆیە دەر دەخەم؟ من لێرەدا ڕۆڵی ئەو مولحیدە دەبینم کە گوێ لە قەسووم دەگرێت. باشە هاتینە سەر پێناسەی ئیلحاد، باشە، ئیلحاد باوەڕنەبوونە بە خودا. من وەک مولحیدێک یەکەم شت بەم قەسوومە دەڵێم: بابەتی خودای گەورە ئایا بابەتێکی زانستییە یان نا-زانستی؟
بێگومان من لێرەدا لەسەر مەزهەبی قەسووم قسە دەکەم، چونکە قەسووم تەنها چارەسەرم پێ نادات بەڵکو دەستنیشانی تایبەتمەندییەکان دەکات، هۆکار و چارەسەری پێنەدام لەسەر مەزهەبی قەسووم.
لێرەدا مولحیدێک گفتوگۆ لەگەڵ قەسووم دەکات لەسەر مەزهەبەکەی خۆی. قەسووم پێی دەڵێت ئیلحاد بێباوەڕییە بە خودا. مولحیدەکە دەڵێت باشە، دەڵێت بەڵام ئێمە بەڵگەمان هەیە لەسەر بوونی خودا. مولحیدەکە دەڵێت بەڵام تۆ مامۆستا، وتت بەڵگەی زانستی نییە لەسەر بوونی خودا. دەڵێت بەڵێ بەڵام بەڵگەی فەلسەفیمان هەیە. پێی دەڵێت بەس بەڵگە فەلسەفییەکان ئەگەر زانستی نەبن بەهایان نامێنێت، چونکە ئەوانە تێپەڕ ناکەن لەوەی بەڵگەی ئیقناعی (ڕازیکەر) بن. قەسووم ناتوانێت هیچ بڵێت جگە لەوەی بڵێت بەڵێ بەڵگەی ئیقناعين.
مولحیدەکە پێی دەڵێت باشە بە چ نیشانەیەک تۆ هەوڵ دەدەیت قەناعەتم پێ بکەیت؟ بە چ نیشانەیەک؟ قەسووم دەڵێت من بەڵگەم هەیە و ئەم بەڵگانە هەوڵی ئیقناعين. پێی دەڵێت ئیقناعی لە چ ڕوویەکەوە؟ لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە واتە تۆ بە شێوازی خیتابی هەوڵ دەدەیت بمخەیتە لای خۆت؟ کوا بەڵگە عەقڵییەکان؟ قەسووم پێی دەڵێت من بەڵگەی عەقڵیم نییە، و ئەگەر هەوڵ بدات بڵێت بەڵگەی عەقڵیم هەیە ئەوا تووشی دژایەتی دەبێت لەگەڵ مەزهەبەکەی خۆی چونکە قەسووم ئینکاری بەڵگە عەقڵییەکان دەکات.
مولحیدەکە بە مامۆستا قەسووم دەڵێت ئەوەی تۆ دەیڵێیت وەک بەڵگە بەڵگە نییە، چونکە من ئەگەر مەزهەبەکەی تۆ وەربگرم هیچ بەڵگەیەکی عەقڵی نییە لەسەر بوونی خودا. قەسووم ناچار دەبێت تەسلیم بێت کە هیچ بەڵگەیەکی عەقڵی نییە لەسەر بوونی خودا. دەڵێت واتە باوەڕی من بەرامبەر باوەڕی تۆ؟ قەسووم دەڵێت بەڵێ باوەڕی من بەرامبەر باوەڕی تۆ.
مولحیدەکە بە قەسووم دەڵێت باشە من "دۆخی بنەڕەتی" (The default position) بۆ من وەک مولحیدێک ئەوەیە کە خودام نییە چونکە بە ڕێگای زانستی نە سەلمێنراوە، ئایا تۆ وا ناڵێیت مامۆستا قەسووم؟ قەسووم ناچار دەبێت بڵێت دۆخی بنەڕەتی ئەوەیە کە بەڕاستی خودا نییە.
ڕەنگە کەسێب بڵێت بەڵگەی فیترەت. بێگومان وشەی بەڵگە لەگەڵ فیترەتدا ڕاست دەرناچێت چونکە فیترەت زەروورییە و بەڵگەی فیترەت نییە. بەڵام فیترەت قەسووم پێم دەڵێت فیترەت نییە، من لە ڕووی زانستییەوە فیترەتێک کە بەڵگە بێت بۆ بوونی خودا بەڵگەی زانستیم لەسەری نییە، و تەنانەت ئەگەر هەشبێت ئەوە بەڵگەی زانستی نییە چونکە ڕەنگە "دەرهاویشتە" (By-product)ی پەرەسەندن بێت کە قەسووم باوەڕی پێیەتی. کەواتە تەنانەت ئەگەر دان بە بابەتی فیترەتیشدا بنێین لای قەسووم چی دەبێت؟ ئەمە بەڵگە نییە لەسەر بوونی خودا.
مولحیدەکە لێرەدا دەردەچێت لەگەڵ مامۆستا قەسووم سەبارەت بە بەڵگەی بوونی خودای گەورە کە بەڵگە نییە. پێی دەڵێت چی هەوڵ دەدەیت بۆم بسەلمێنیت مامۆستا قەسووم؟ بێگومان جێی سەرنجە کاتێک قەسووم باسی ئەوەی کرد کە ناومان نا بەڵگەی سدیقین یان شتێکی وا، دەستەواژەی "بیرۆکە/فکرە"ی بەکارهێنا، ئەوە بیرۆکەیە نەک بەڵگە، بەڵگە بەپێی پێناسە ئەوەیە کە بە ڕوانینی دروست تێیدا دەگەیتە زانست یان گومان بە داواکراوێکی هەواڵی.
بەڵام قەسووم دان بە بەڵگەی عەقڵیدا نانێت، قەسووم هەوڵ دەدات ئەم مولحیدە ڕازی بکات بۆیە پێی دەڵێت چی؟ پێی دەڵێت بەڵێ بەڵام ئێمە بیرۆکەی زەروورەتمان هەیە، تەنانەت ئەگەر هەوڵ بدات لەسەر ئاستی سایکۆلۆژی زەروورەتی بوونی خودا باس بکات. مولحیدەکە چی دەڵێت؟ دەڵێت زەروورەت لە کوێوە هێنات زەروورەتی عەقڵی مامۆستا قەسووم؟
زەروورەت لای ئێمە یا دەبێت زەروورەتی میتافیزیکی بێت یان زەروورەتی فیزیکی. ئەمە میتافیزیکییە، بێگومان ئێمە پابەندین بە یاسا سروشتییەکان، و ئەمەیە کە دەتوانین تاقی بکەینەوە. و مادام ئێمە پابەندین بە یاسای سروشتییەوە کەواتە زەروورەت تێپەڕ ناکات لەوەی کە دەرکەوتەیەک یان لازمەیەک بێت لە لازمەکانی یاسای سروشتی. واتە "مومکین" چییە؟
مومکین لە چوارچێوەی یاسای سروشتیدایە. "زەرووری" چییە؟ زەرووری لە چوارچێوەی یاسای سروشتیدایە. "مەحاڵ" چییە؟ مەحاڵ لە چوارچێوەی یاسای سروشتیدایە.
تۆ پێم دەڵێیت زەروورەتی عەقڵی وا دەخوازێت کە خودای گەورە بوونی هەبێت، کە ئەم جیهانە هۆکارێکی یەکەمی هەبێت. هۆکاری یەکەمی چی؟ خۆ تۆ ئینکاری هۆکارێتیی نا-مادی دەکەیت چونکە تۆ تەفسیرەکەت یان چوارچێوە گشتییەکەت چوارچێوەیەکی "سروشتگەرایی"یە وەک باسمان کرد و هەرکەس بیەوێت با بگەڕێتەوە بۆ تۆمارەکەمان "نیدال قەسووم وەک وەزعییەک".
کەواتە چی بەسەر بیرۆکەی زەروورەت و ئیمکان و ئیستحالەی عەقڵی دێت لای من؟ ئەمە ڕاست دەرناچێت لەسەر مەزهەبی قەسووم چونکە قەتیس کراوە لە چوارچێوەی زانستی ئەزموونی یان وەزعیدا وەک ناوم نا، بۆیە ناتوانێت بیرۆکەی ئیمکان و ئیستحالە و زەروورەتی عەقڵییان یان عەقڵی بە گشتی بهێنێتەوە چونکە حوکم دراوە بە بازنەی زانستی ئەزموونی تەنها. بۆیە ئەو ناتوانێت باسی ئەوە بکات کە خودای گەورە واجب الوجودە، خودای گەورە لە بنەڕەتدا لە دەرەوەی چوارچێوەی ماددەیە کە من لامە، تۆ لە کوێوە هێنات؟ ئاوا مولحیدەکە وەڵامی مامۆستا قەسووم دەداتەوە، و مامۆستا قەسووم ناتوانێت وەڵامی بداتەوە.
دواتر قەسووم دێت و دەڵێت من دوو ئەگەر (ئیحتیمال)م هەیە، ئەگەری یەکەم ئەوەیە جیهان دروستکراوی خودای گەورە بێت، یان جیهان بگەرێتەوە بۆ یاسا سروشتییەکان. و ئەمە (It's a case of false dichotomy)، واتە چی؟ نازانم دابەشکردنەکە دروست نییە، (Either/Or) نییە واتە دەکرێت یاسا هەبێت و خودای گەورەش بوونی هەبێت و بیرۆکەی یاساکان - وەک پێشتر باسم کرد — دەگەڕێتەوە بۆ دانەرێکی یاساکان و یاساکان بە تەنها سەربەخۆ نین.
بەڵام مامۆستا قەسووم بە باشی زانی ئەم مەسەلەیە بەم شێوەیە باس بکات کە من بیرۆکەی یاسا سروشتییەکانم هەیە و بیرۆکەی خودای خالقم هەیە، و مامۆستا قەسووم بیرۆکەی خالق بە باشتر دەزانێت (تەرجیح دەدات)، بۆچی؟ بۆچی بە باشتری دەزانیت؟ وتی چونکە بیرۆکەی خالق تەفسیری زیاتر دەکات، واتە توانای تەفسیرکردنی فراوانترە لە یاسای سروشتی.
باشە، ئینجا دواتر؟ مولحیدەکە وەڵام دەداتەوە: تەنانەت ئەگەر... توانای تەفسیرکردنی یاسا سروشتییەکان لای من بە قەبارەی توانای تەفسیرکردنە لای تۆ ئەی ئیماندار، جگە لەوەی یاسا سروشتییەکان بەسن بۆ تەفسیرکردنی زۆر شت.
کێشەی "مانا" لە ژیاندا؟ مانا نییە لە ژیاندا کاکە، (We are stardust) لەسەر قسەی کارل ساگان، ئێمە جگە لە تۆزی ئەستێرە هیچی تر نین. کەواتە مانا نییە لە ژیاندا.
مولحیدەکە پێی دەڵێت مانا نییە لە ژیاندا. قەسووم پێی دەڵێت بەڵام مانا هەیە لە ژیاندا. پێی دەڵێت بە بەڵگەی چی؟ خۆ کێشەکە ئەوەیە تۆ چوارچێوەی تەفسیری ماددیت هەیە و تیۆرێک دەخەیتە ڕوو، تیۆرەکە لێرەدا وەک جدەل ئەوەیە کە خودا هەیە، مولحیدەکە پێی دەڵێت من ناچار نیم پابەند بم بە چوارچێوەی تەفسیرییەکەی تۆوە چونکە تۆ پێتوایە پێویستییەک هەیە بۆ تەفسیرکردنی مانا لە ژیاندا، من بەلای منەوە نەخێر، لێرەدا مانایەک نییە لە ژیاندا بۆیە پێویست بە تەفسیرکردنی ئەم شتانە ناکات.
پێی دەڵێت ئەی ئەخلاق؟ پێی دەڵێت ئەخلاق دەتوانین ئەخلاق دەربهێنین، ئەخلاق ڕێژەییە، من دەکرێت (سوودگەرا/Utilitarian) بم، دەکرێت (ئەنجامگەرا/Consequentialist) بم، تیۆر لە ئەخلاقدا هەیە کە ناچار نییە گریمانەی خودایەکی باڵا بکات. چی دەکەیت؟ ئەو شتانەی تۆ بەڕێز قەسووم پێت وابوو تەفسیر دەکرێت لە چوارچێوەی تیۆری "بوونی خودا" (لە نێوان دوو کەوانەدا)، من وەک مولحیدێک ناچار نیم پابەند بم پێوەی.
کەواتە هەوڵەکەت بۆ پێدانی تەفسیرێک کە بە گشتگیری دەزانیت بۆ هەموو شتێک، هەندێک لەو شتانەی تۆ بە زەرووری دەزانیت یان پێویستی بە تەفسیر هەیە بەلای منەوە پێویستی بە تەفسیر نییە.
بۆ مولحیدەکە مایەوە کە قبوڵی یاسا سروشتییەکان بکات بەبێ پێویستی بە گریمانەکردنی خودا. دواتر دێتە سەر مەسەلەکانی پەیوەست بە کێشەی شەڕ، و چی دەڵێت؟ کەواتە واتە کێشەی شەڕ چییە؟ خۆ جیهان گۆڕاوە و شت هەیە باش دەبێت هەندێک جار باش نابێت، دواتر ئەگەر ویستت وەسفی شەڕ بکەیت واتە کێشەیەک هەیە کە شەڕ چییە؟ باشە نەخۆشی شێرپەنجە لای منداڵان ئەمە شەڕە؟ باشە، ئەی ئەنفلۆنزا؟ ئەی ئەوە؟
سەرەتا با شتێک بڵێم: (The fact that something is evil) کێشەیەک هەیە کە کێشەی شەڕە. تێڕوانینێکی گشتی هەیە بۆ شەڕ لە جیهاندا، مادام شارستانیەتە جیاوازەکان سەیری کێشەی شەڕیان کردووە و بە کێشەیان داناوە. بێگومان ئێمە وەک موسڵمان بە کێشەی نازانین بەڵام باسی شارستانیەتەکان دەکەم بە درێژایی سەردەمەکان سەیری کێشەی شەڕیان کردووە وەک کێشە، واتە هەمووان کۆکن لەسەر بوونی تێڕوانینێکی گشتی بۆ شەڕ تەنانەت ئەگەر نەتوانین تەفسیری بکەین.
کەواتە تۆ پێم دەڵێیت هەندێک ناکۆکی هەیە لەسەر تەفسیرکردنی شەڕ ئەمە کێشەکە هەڵناوەشێنێتەوە، بەڵکو ئەمە مانای ئەوەیە بابەتەکە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر یان وردەکارییە. دواتر مولحیدەکەش — من دوای ئەوەی ڕۆڵی مولحید دەبینم — بە مامۆستا قەسووم دەڵێت: ئایا باسی موعتەزیلەت نەکرد مامۆستا قەسووم؟ ئایا باسی ئەوەت نەکرد ئەوان ئەهلی عەدلن و تەوحیدن؟ واتە تۆ دان بەوەدا دەنێیت لەگەڵ موعتەزیلە کە داواکراو دادپەروەرییە (عەدل). ئایا دەتوانیت پێناسەی عەدلم بۆ بکەیت مامۆستا قەسووم؟ ئەگەر توانیت پێناسەی عەدلم بۆ بکەیت ئەوا تەواو، ئەگەر نەتتوانی ئەوا حاڵی وەک حاڵی ستەمە.
ئەگەر تۆ مامۆستا قەسووم درک بە عەدل دەکەیت ئەوا بێگومان درک بە ستەم دەکەیت. ئەم ستەمەی تۆ باسی دەکەیت بەلای منەوە کێشەیە، بۆم چارەسەر بکە. کاتێک هەوڵی دا دەستەواژەکە بکاتە دەستەواژەیەک یان چەمکەکە بکاتە چەمکێکی ناڕوون تا کێشەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەو بە شێوەیەکی جدی مامەڵەی لەگەڵ نەکرد. و مادام باسی عەدل و زەروورەتی عەقڵ دەکات کەواتە بە ناچاری تێڕوانینی هەیە بۆ ستەم.
دواتر لە کۆتاییدا چی دەڵێت؟ دەڵێت ئایین وەزیفەی کۆمەڵایەتی زۆر ئەرێنی جێبەجێ دەکات (پێکەوەبەستنی کۆمەڵایەتی/Social cohesion)، بەزەیی لەگەڵ خەڵک، ئەخلاق، فڵان... (هەرچییەکی کردبێت). باشە، تۆ مامۆستا قەسووم بە زمانی خۆت نەتوت خاوەنی ئەم کتێبە کە هەموو ئەم ئەرێنییانەی بۆ ئایین خستووەتە ڕوو مولحیدە؟ وتت یان نەتوت؟ وتت.
باشە، ئایا ئەمە مانای ئەوە نییە کە من هەر بە مولحیدی دەمێنمەوە، دەتوانم هەموو ئەوەی وتت قبوڵی بکەم پاشان لەگەڵ ئەوەشدا بڵێم من مولحیدم؟ خۆ زۆرێک لە مولحیدەکان دەڵێن بەڵێ من — بێگومان جگە لە توندڕەوەکان — هەندێک یان زۆربەی توندڕەوەکان دەڵێن ئایین هیچ بەهایەکی ئەرێنی نییە، بەڵام هەندێک مولحید دەڵێن ئایین وەزیفەی ئەرێنی هەیە. من ئینکاری وەزیفەی ئەرێنی ئایین ناکەم لە کۆمەڵگادا، بەڵام من ئینکاری حەقیقەتەکەی دەکەم، و تۆ ناتوانیت وەڵامی ئەوە بدەیتەوە.
کەواتە ئەو پوختەیەی پێی دەگەین چییە؟ واتە مامۆستا قەسووم لەم موحازەرەیەدا کە دەبوو ئیلحاد پێناسە بکات و تایبەتمەندی و هۆکار و ڕێگاکانی چارەسەریمان پێ بدات، یەکەم شت پێناسەکە هەرچۆنێک بێت بوو، دووەم شت گرێدان هەبوو لە نێوان ئیلحاد و چەمکی ئازادی، سێیەم شت سەیری هۆکارەکانی ئیلحادی کرد — وەک کێشەی شەڕ و ئەوانی تر — و وەڵامێکی شافی و کافی نەدایەوە.
بگرە زیاد لەوە دەڵێم شێوازە مەنهەجییەکە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکە، پێویست بوو لەسەری کاتێک هۆکارەکانی ئیلحاد یان تایبەتمەندییەکان و هۆکار و ڕێگاکانی چارەسەر دەخاتە ڕوو، سەیری ئەم هۆکارانە بکات یەک بە یەک و هەوڵ بدات بە وردی مامەڵەیان لەگەڵ بکات. چونکە تۆ بەڵگەت بۆ هێنام لەسەر بوونی خودا بەڵام کاتێک هەوڵ دەدەیت کێشەیەک چارەسەر بکەیت دەبێت بە وردی مامەڵە لەگەڵ کێشەکەدا بکەیت.
تۆ ئەم ئیشکالانەت خستە ڕوو و بە وردی باست نەکرد، بێگومان بە گشتی باست کرد بەڵام باسکردنەکە زۆر لاواز بوو وەک ئەوەی ئێستا ئێوە لە تۆمارەکەدا دەیبینن. باشە و دیارترین مولحیدە جیهانییەکانت باسکرد و ئەوانەی کتێبەکانیان وەرگێڕدراوە بۆ زمانی عەرەبی و باسی ئەوەت نەکرد کێ وەڵامی داونەتەوە و مامەڵەی نەکرد و باسی نەکرد لە زانایانی موسڵمان چ لە پێشینەکان و چ لە دواجارەکان.
دواتر باسی ئەوانەت نەکرد کە ڕووبەڕووی ئیلحاد بوونەتەوە تەنانەت لە ئەدەبیاتی هاوچەرخدا جگە لە حەمزە تزۆرتزیس، دواتر سەرەڕای ئەوەی مامەڵە لەگەڵ جەماوەرێکی عەرەبی دەکەیت خۆت ماندوو نەکرد ئەو سەرچاوە عەرەبیانە باس بکەیت کە باسی ئەم بابەتەیان کردووە، دواتر ئەو گومانانەی باسکرد کە هاتوون یان واردن لەسەر ئیسلام و باسی وەڵامدانەوەکەی نەکرد، واتە دەرخست و وەڵامی نەدایەوە. و لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە دەڵێت ئیلحاد ئەوەیە کە ئایین لایەنی ئەرێنی کۆمەڵایەتی هەیە و ئەمە جێگای ناکۆکی نییە.
بێگومان دەتوانین باسی شتی پەیوەست بە عەقڵ بکەین بەڵام ئەوەشمان باسکرد و دووبارەی ناکەینەوە. پوختەی قسە ئەوەیە کە ئەم موحازەرەیە هەرکەس گوێی لێ بگرێت دەردەچێت بەوەی کە ئەو مولحیدە زیاتر لەوەی ئیماندار بێت، یان ئامادەیی بۆ ئیلحاد زیاترە لە ئیمان، چونکە تۆ هەموو ئەوەت پێدا کە پێویستییەتی بۆ — بێگومان هەمووی لاوازە، بەڵام ئیلحاد و بەڵگەکانی زۆر لاوازن — بەڵام وەک کەسێکی نوێ کە ئەم شتانە نازانێت، مامۆستا قەسووم ناوی سیمبولەکانی ئیلحادی پێدا، ناوی کتێبەکانیان، ئیلحاد و بیری ئازادی بۆ گرێدا، گومانی زۆری دەربارەی ئیسلام بۆ دەرخست و وەڵامی نەدایەوە.
دواتر هەوڵی دا هەندێک بەڵگەی ئەرێنی بدات و بەڵگەکان لاواز بوون لەسەر مەزهەبی خۆی، لەسەر مەزهەبی خۆی بەڵگەکان لاوازن، دواتر گەیشتە ئەنجامێک کە شتی ئەرێنی لە ئاییندا هەیە بەڵام ئەمە وەک وتی مولحیدێک دەیڵێت، کەواتە ئەمە مانای نەبوونی ئیلحاد نییە. گەیشتە کوێ لە کۆتاییدا؟
کە هەرکەسێک گوێ لە موحازەرەکە بگرێت بەلای ئیلحاددا دەچێت زیاتر لە ئیمان، و ئەمە کێشەیە. خودای گەورە بەرزتر و زاناترە....