---

لە حەیاوە بۆ سادیزم: چۆن کۆمەڵگای کراوە دڕندەی دروستکرد؟

⚠️ئاگاداری⚠️: ئەم وتارە پێویستە هەموو کەسێکی خوار 18 ساڵ بیخوێنیتەوە سەرەڕای ئەوەی پڕیەتی لە وشەی جنسی و بێ شەرمانە باس لە بابەتەکە دەکات دەچێتە ناو قوڵایی پۆرنۆگرافی و ڕۆشنبیری سێکسی ڕۆژئاوایی. وە بەڵێ غەڵەت نەتخوێندەوە! پێم باشە پێش ئەوەی تووش ببن هەرچی خوار 18 ساڵییە ئەم وتارە بخوێنێتەوە. 


پێشەکی: ڕادیۆشکاوەکانی ڕۆشنبیری کوردی.

من لەوە تێناگەم بۆچی لەدوای چەندان ساڵ لە تێپەڕاندنی مۆدێرنیتە. لە سەردەمێکی پاش مۆدێرنەدا کە تیۆریەکان بەتەواوەتی گۆڕاون. ڕادیۆشکاوەکەی ڕۆشبیری کوردی کانت و دیکارت و پۆزەتیڤیزم لە فەلسەفە بڵاو دەکاتەوە لەکاتێکدا ئەو تیۆریانە جگە لەوەی لە ڕوانگەی نەریتییەوە پوچەڵەن، لە دنیایی ئێستادا هەر پشگوێ خراون. دڵنیایی فیزیایی نیوتنی بە خەڵک دەفرۆشنەوە لەکاتێکدا فیزیای کوانتەم هەیە. دەروونشیکاری فرۆیدی دەفرۆشنەوە لەکاتێکدا زۆرێک لە فکری فرۆید بەپێی داتا هەڵەیە. ڕادیۆشکاوەکان لەوانەیە ئەو قسانە وەکو قسەیەکی دینی وایە. نەخێر، هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە لەبەر تەنها دەقی دینی دژایەتی واقیع بکەم. من لێرەوە بە هەموویان رادەگەیەنم: ئەگەر بتوانن لەڕوانگەیەکی واقیعییەوە هەڵەیەکی دینم پێ بڵێن من پێش ئێوە بێدین دەبم. بەڵام دوای نزیکەی 11 ساڵ لە تێکەڵبوون بە بنج و بناوانی تیۆریە ئیلحادییەکان، بۆم دەرکەوتووە تەنها مێشک شۆردنەوەیە. بۆیە نەخێر خۆت بەوە دڵخۆش مەکە بۆ دین ئەو قسانە دەکەم. بۆیە دەیکەم چونکە ڕاستە!

لە ناونیشانەکەوە دیارە ئێمە باسی "شەرم" دەکەین. وەکو دیارە لە ڤیدیۆکەی لە فەیسبووک دامنابوو، کەسانێک هەن دوای چەندین ساڵ مێشکیان بە تیۆری سەرکووتکردن (Repression)ـی فرۆید و فۆکۆ شۆردراوەتەوە. بەکورتی تێزەکەیان دەڵێت : ئەگەر مرۆڤ "ڕووت" بێتەوە و هەموو ئارەزووەکانی تێر بکات، دەبێتە مرۆڤێکی تەندروست. ئەمە بەکورتی و پوختی تێنەگەشتنە لە شێوازی ئیشکردنی مێشکی مرۆڤ و غەریزەکانی. لە ڕاستیدا نەک ئەفسانەیەکە. هەرکەسێک سەیری ئامارەکان بکات زیاتر لە نوکتە دێتە بەرچاوی وەک لە شتێکی جددی. بەتایبەت ئەگەر کەسێک لە کیمیایی مێشک و شێوازی رێکخستنی ڕووحی مرۆڤ تێبگات هەر وەکو ئەوە وایە لەناو کۆلێژی ماتماتیک هاوار بکەیت (خەڵکینە ئێوە خەلەفاون 1+1=0). لە کۆتایی ئەم وتارەدا بەتەواوەتی لەڕووی زانستی و تیۆلۆژی و فەلسەفییەوە ئەوە دەسەلمێنین... ئنجا بۆخۆت بڕیار بدە. 


بەشی یەکەم: ئەفسانەی سەرکووتکردن

یەکێک لە تواناکانی مرۆڤ بریتییە لە زاڵبوون بەسەر خۆیدا. پێدەچێت ئاژەڵەکان توانای زاڵبوون بەسەر خۆیاندا نەبێت. وە زاڵبوون بەسەر خۆتدا بەمانای یاسادانان بۆخۆت دێت. بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بەتەنیا زاڵ بوون دروست بکات. پێویستە مرۆڤ ڕێو شوێنی زاڵبوون بەسەر خۆیدا بگرێتە بەر. ئەوەی باوە لە کۆمەڵگا دا کە بەتاڵکردنەوەی حەزەکان ئەبێتە هۆی ئەوەی چیتر داوای نەکەیت. دەزانیت هیچە و وازی لێدێنێت. ئەوە بیروباوەڕە باوەکەیە. با بڵێین (ئەفسانەیەکی مۆدێرنە)یە. بۆیەش کاتێک کە "مەلا" بانگەشەی شەرم و حەیا دەکات. بانگەشەی لەچک و داخراوی ئافرەت / پیاو دەکات، وەکو مەترسیەک لەسەر کۆمەڵگا دەیبینن. بە توندی هێرش دەکەنە سەر ئەو بیرۆکەیە. بەحساب لەگەڵ "حساباتی دەروونی" یەک ناگرێتەوە. 


بۆکەسێک لە زانستی مێشک و داتا نوێیەکان تێبگات و لێکۆڵینەوەی لەو باسەدا کردبێت. قورسە باوەڕکردن بە ئەفسانەی سەرکووتکردن. با بەکورتی و پوختی تیۆری پێچەوانە بخەینە ڕوو:

کۆمەڵگای کراوە دەبێتە هۆی پۆرنۆگرافیزم، پۆرنۆگرافیزم دەبێتە هۆی بی دی ئێس ئێم. بی دی ئیس ئێم دەبێتە هۆی سادۆمازۆخیزم. سادۆمازۆخیزم دەبێتە هۆی گۆریزم و سکاتیزم (باوەڕم پێبکە حەزناکەیت کە فێری ئەو وشەیە بوویتە بەڵام شتێکی زۆر بەربڵاوە) ئەمەش دەبێتە هۆی پیدۆفیلیا، پیدۆفیلیاش دەبێتە هۆی نیکرۆفیلیا. 

باوەڕبکە حەزناکەم کە ئەو قسەیە دەکەم، بەڵام لەکۆتایی ئەو ڕێگایەدا جگە لە شیبوونەوەی بایۆلۆجی و ڕووحی مرۆڤ، هیچی تر نابینیت. چونکە کاتێک "مرۆڤ" شتێکی "ئاساییە" مێشکی سڕکراو بەدوای نائاساییەوە دەبێت کە "دژە-مرۆڤ"ـە. 

بەشی دووەم : زانستی مێشک و دەمار و سەلماندنی تێزەکەمان

ئەوە زاندراوە کە مێشک ماددەی "دۆپامین" (Dopamine) دەردەدات بۆ پاداشت. بەڵام کاتێک مێشک بۆردومان دەکرێت بە دیمەنی سێکسیی زۆر کە پێی دەڵێن (Supernormal Stimuli)، مێشک بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت، ژمارەی وەرگرەکانی دۆپامین (Dopamine Receptors) کەم دەکاتەوە. مێشکی مرۆڤ بۆ ئەوە دیزاین نەکراوە کە لە یەک خولەکدا دە هەزار دیمەنی ڕووت ببینێت. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، مێشک تووشی شۆک دەبێت و وەرگرەکانی دادەخات (Downregulation). ئەنجامەکە چییە؟ سڕبوون (Numbness). ئەو دیمەنەی دوێنێ وروژێنەر بوو، ئەمڕۆ بێزارکەرە. لێرەوە گەڕان بەدوای شتێکی بەهێزتر دەست پێ دەکات. ئەمە حەز نییە، ئەمە هەوڵی مێشکە بۆ ئەوەی تەنها هەست بە ئاسایی بوون بکاتەوە. خەڵکی وا دەزانن ئارەزوو وەک هەڵمی ناو مەنجەڵێکە، ئەگەر دەری نەدەیت دەتەقێتەوە. زانستی دەمار (Neuroscience) پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت: ئارەزوو وەک ماسولکەیە، هەرچەندە زیاتر بەکاری بهێنیت، بەهێزتر و داواکارتر دەبێت. کاتێک مرۆڤێک سەیری توندوتیژی دەکات بۆ ئەوەی حەزەکەی بەتاڵ کاتەوە، لە ڕاستیدا خەریکە ڕێڕەوی دەماریی ئەو حەزە قیرتاو دەکات. تۆ بەم کارە ئاگرەکە ناکوژێنیتەوە، بەڵکو بەنزینی پیادا دەکەیت. کەواتە زانست پێمان دەڵێت: لابردنی شەرم و سنورەکان مرۆڤ ئازاد ناکات، بەڵکو دەیخاتە سوڕێکی بایۆلۆژیی داخراوەوە کە تێیدا تادێت پێویستی بە ژەمی گەورەترە بۆ ئەوەی تەنها هەست بە ئازار نەکات. ئەمە ئازادی نییە... ئەمە پێناسەی پزیشکیی ئاڵوودەبوونە. لێرەوە تێدەگەین کە بۆچی ئایین و فەلسەفە کۆنەکان جەختیان لە نەفسی ئەممارە و جیهادی نەفس دەکردەوە... ئەوان دەیانزانی کە تاکە ڕێگە بۆ پاراستنی چێژ، بریتییە لە سنوردارکردنی.


دیاردەیەکیش هەیە پێی دەڵێن دیاردەی کوولیج. لەو نوکتەیەوە سەری هەڵداوە کە دەڵێن سەرۆکی ئەمەریکا (Calvin Coolidge) جارێک لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی کێڵگەیەکیان کردووە. خانمەکەی بینیویەتی کە کەڵەشێرێک بەردەوام جووت دەبێت، پرسیاری کردووە: ئایا ئەم کەڵەشێرە ڕۆژانە چەند جار جووت دەبێت؟ جوتیارەکە وتویەتی: دەیان جار. خانمەکە وتویەتی: ئەمە بە بەڕێز کوولیج بڵێ!

سەرۆک کوولیج گوێی لەمە بووە و پرسیویەتی: ئایا هەموو جارێک لەگەڵ هەمان مریشک جووت دەبێت؟ جوتیارەکە وتویەتی: نەخێر گەورەم، هەر جارەو لەگەڵ مریشکێکی نوێ. سەرۆکیش وتویەتی: کەواتە ئەمەش بە خاتوو کوولیج بڵێ!



لە سروشتدا، دەستگەیشتن بە مێینەی نوێ سنوردارە. بەڵام ئینتەرنێت ئەم سنورەی تێکشکاند. لە ڕێگەی شاشەکەوە، مێشک دەتوانێت لە خولەکێکدا سەدان نوێگەری ببینێت.
​کێشەکە لێرەدایە: مێشک زوو فێری ڕووت دەبێت. چیتر ڕووتی ئاسایی ناتوانێت ئەو دۆپامینە دروست بکات. بۆیە مێشک داوای نوێتر دەکات.
بەڵام کاتێک هەموو جۆرە ئاساییەکان تەواو دەبن، نوێ چییە؟


لێرەدا کارەساتەکە ڕوودەدات: بۆ مێشکی ئاڵوودەبوو، تاکە شت کە بتوانێت دۆپامین بەرز بکاتەوە، بریتییە لە شۆک (Shock). ​توندوتیژی (Violence)، ئازار (Pain)، و پیسی (Disgust) دەبنە جێگرەوەی نوێگەری. مێشک چیتر بەدوای سێکسدا ناگەڕێت، بەڵکو بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە شتێکی نامۆ ببینێت تا دۆپامینەکەی پێ بدات. ئەمەیە هۆکاری ئەوەی کە مرۆڤی مۆدێرن بەبێ ویستی خۆی بەرەو تاریکی مل دەنێت؛ چونکە سیستەمی بایۆلۆژییەکەی (Coolidge Effect) بە هەڵە ئاڕاستە کراوە.


کاریگەریی کوولیج پێمان دەڵێت کە مێشکی مرۆڤ هەمیشە تینووی 'نوێگەری'یە. لە کۆمەڵگایەکی داخراو (بە ئەخلاق و شەرم)، مرۆڤ فێر دەبێت کە نوێگەری لە قوڵاییدا ببینێتەوە (لە خۆشەویستی و پەیوەندی ڕۆحیدا). بەڵام لە کۆمەڵگایەکی کراوەدا، مرۆڤ فێر دەبێت کە نوێگەری لە فرەییدا ببینێتەوە. کاتێک فرەیی ئاسایی کۆتایی دێت، مرۆڤ ناچارە پەنا بۆ فرەیی نەخۆش ببات. بۆیە، سنوردارکردنی سێکس دژایەتی سروشت نییە، بەڵکو پاراستنی مێشکە لەوەی کە خۆی بە دەستی خۆی وێران بکات.

بەشی سێیەم: داتاکان چی دەڵێن؟ 

​با ڕاستەوخۆ لە ژمارەکانەوە دەست پێ بکەین و ئەفسانەیەک تێک بشکێنین.
ئەگەر تیۆری "چەپاندن" ڕاست بوایە، دەبوایە کۆمەڵگا ئاینی و داخراوەکان، پڕ بوونایە لە "کینکی" (Kink) و "توندوتیژیی سێکسی" و خەڵکانی بێ-دین (Secular) خاوەنی سێکسێکی ئارام و سروشتی بوونایە. ​بەڵام لێکۆڵینەوەی The Journal of Sexual Medicine (2010) پێچەوانەکەی سەلماند. داتاکان دەریانخست کە خەڵکانی "نا-ئاینی" و دانیشتوانی شارە گەورە و کراوەکان، ئاستی پەرۆشی بۆ هەستەکان (Sensation Seeking)ـیان زۆر بەرزترە و زیاتر ئاڵوودەی BDSM (سادۆ-مازۆخیزم)ـن بە بەراورد بە کەسانی ئاینی. کۆمەڵگای کراوە نەیتوانی مرۆڤ تێر بکات، بەڵکو برسیی کرد. کاتێک هەموو شتێک ڕێگەپێدراوە، هیچ شتێک تایبەت نامێنێت. کاتێک پیرۆزی نامێنێت، چێژ دەبێتە پرۆسەیەکی میکانیکیی بێزارکەر.


لێکۆڵینەوەی بەناوبانگی Zillmann & Bryant سەلماندی کە ئەو کەسانەی زۆر سەیری پۆرنۆگرافی دەکەن، دوای ماوەیەک "ئەفسانەی دەستدرێژی" (Rape Myth) قبوڵ دەکەن. واتە توندوتیژی لایان ئاسایی دەبێتەوە. بۆچی؟ چونکە توندوتیژی تاکە شتە کە هێشتا دەتوانێت مێشکە سڕبووەکەیان بەخەبەر بهێنێتەوە.

لێرەدا بەوردی هەموو لێکۆڵینەوەکانمان باسکردووە و ئاماژەمان پێداوە. :



پرسیار: ئایا کەسانی ئاینی و "داپۆشراو" حەزی سێکسیی نامۆ (Kink)ـیان زیاترە؟


وەڵامی زانستی: لە توێژینەوەی زانستی ساڵی 2024 لە ڕێگای داتاکانەوە بۆمان ڕوون بۆتەوە کە کاریگەریەکی کەم هەیە لەنێوان ئاینداری و نامۆیی سێکسی. 

ناوی توێژینەوەکە : 
What’s God Got to Do With It? The Relationship Between Religion, Sadism, and Masochism
Brooke Davis, Crystal Evanoff, Kelly M Babchishin 
باس لەوە دەکات کە کەسانی ئاینی کەمتر (10% کەمتر) هەستی مازۆخیەتیان هەبووە. 


پرسیار: ئایا سەیرکردنی ڕووتی دەبێتە هۆی تێربوون، یان دەبێتە هۆی داواکردنی توندوتیژی؟


وەڵامی زانستی: دەبێتە هۆی توندوتیژی.
١. لێکۆڵینەوەی "زیلمان و برایانت" (Zillmann & Bryant)
 * سەرچاوە: 
Pornography's Impact on Sexual Satisfaction
Dolf Zillmann, Jennings Bryant
First published: April 1988


٢. مێتا-ئەنالیسیسی ٢٢ لێکۆڵینەوە (٢٠١٠)
 * سەرچاوە: Violence and Victims Journal, Authors: Bridges, Wosnitzer, et al.
 پێداچوونەوە بەسەر ٢٢ لێکۆڵینەوەی جیاوازدا. پەیوەندییەکی پۆزەتیڤ (Positive Correlation) هەیە لەنێوان بەکارهێنانی پۆرنۆگرافی و "توندوتیژیی سێکسی". ئەو کەسانەی سەیری پۆرنی توند (Violent Porn) دەکەن، ئەگەری ئەنجامدانی دەستدرێژی یان زۆرکردن (Coercion) لە ژیانی ڕاستەقینەدا بەرزترە.

پرسیار: خەڵکی بەڕاستی بەدوای چی دەگەڕێن کاتێک ئازادن؟


وەڵامی زانستی: بەدوای شکاندنی پیرۆزییەکان (Taboos) و ئازاردا دەگەڕێن.
١. داتای ساڵانەی Pornhub (٢٠١٥-٢٠٢٣)
 * سەرچاوە: Pornhub Annual Statistical Insights.

   * دیاردەی Incest: لە ساڵی ٢٠١٦ بەدواوە، وشەکانی "Step-Mom" (باوەژن) و "Step-Sister" (زڕخوشک) هاتنە ناو Top 3 گەڕانە جیهانییەکان.
  توندوتیژی: گەڕان بۆ وشەی Choking (خنکاندن) و "Rough" (زبر/توند) ساڵانە بەڕێژەی دوو ژمارەیی (Double-digit growth) زیادی کردووە.
   * Japanses Porn: لە ژاپۆن (کە کۆمەڵگایەکی زۆر کراوەی سێکسییە و دین ڕۆڵی نییە)، ژانری "Guro" (Gore/Erotic Grotesque) زۆر بڵاوە، کە تێیدا جەستە دەبڕدرێت یان ئەشکەنجە دەدرێت.
 * دەرەنجامی داتا: ئەمە بەڵگەی حاشا هەڵنەگرە کە "جەستەی ڕووت" چیتر بەس نییە. مێشکی مرۆڤی مۆدێرن داوای "مەحاریم" و "ئازار" دەکات.
دۆسیەی چوارەم: زانستی دەمار (The Neuroscience)


پرسیار: چی لەناو مێشکدا ڕوودەدات کە وادەکات مرۆڤ بگۆڕێت؟
وەڵامی زانستی: گۆڕانی پێکهاتەی کیمیایی مێشک (Delta FosB).
١. ڕۆڵی (Delta FosB)
 * سەرچاوە: Nestler, E. J. (2001). "Molecular basis of long-term plasticity underlying addiction." Nature Reviews Neuroscience.
 * داتا:
   * Delta FosB پرۆتینێکە لەناو مێشکدا کۆدەبێتەوە کاتێک مرۆڤ بەردەوام ماددەیەک یان ڕەفتارێکی ئاڵوودەکەر (وەک پۆرن) بەکاردەهێنێت.
   * ئەم پرۆتینە وەک "م سویچ" (Molecular Switch) کار دەکات. کاتێک ئاستەکەی بەرز دەبێتەوە، پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت (Rewiring).


 ئەنجام: ئەم گۆڕانکارییە دەبێتە هۆی ئەوەی هەستیاری (Sensitivity) بۆ چێژە سروشتییەکان بمرێت و مێشک تەنها بە "Hyper-stimulation" (وروژاندنی زۆر توند) وەڵام بداتەوە.


بەشی چوارەم : ئەودیو داتاکان

با لە سەرەتاوە دەست پێ بکەینەوە و هەموو ئەوەی وتمان لە یەک هاوکێشەی سادەدا کۆبکەینەوە. مێشکی مرۆڤ بەم شێوەیە کار دەکات:
کێشەی "کۆمەڵگای کراوە" (Open Society) ئەوەیە کە هەموو شتێکی تێدا ئاشکرایە. کاتێک هەموو کەسێک ڕووتە، ڕووتی دەبێتە شتێکی ئاسایی. کەواتە:
کاتێک چێژ لە "ڕووت" نامێنێت، مرۆڤ بەدوای سەرچاوەیەکی تردا دەگەڕێت. لێرەدا بازاڕی ئازاد دەستێوەردان دەکات. لە کۆمەڵگایەکی وەک ئەمریکادا، هیچ بەربەستێکی ئەخلاقی یان "شەرمێکی تیۆلۆژی" بوونی نییە کە ڕێگری لە کچێک بکات جەستەی خۆی بکاتە کاڵا.
نموونەی زیندوو پلاتفۆرمی OnlyFansـە. (ئۆنلی فانز سایتێکە کە ڕێگە دەدات بەکارهێنەران - زۆربەیان کچانن - وێنە و ڤیدیۆی ڕووت یان سێکسیی خۆیان بفرۆشن بە بەشداربووان بەرامبەر پارەی مانگانە).


ئامارەکان ترسناکن نزیکەی ٢ ملیۆن دروستکەری ناوەڕۆک (Content Creator) لەم سایتەدا هەن. کاتێک پارەیەکی خەیاڵی لە فرۆشتنی کەرامەتی جەستە دەست دەکەوێت و کۆمەڵگاش چەپڵەی بۆ لێ دەدات وەک ئازادی، ئیتر هیچ پیرۆزییەک نامێنێت.


کاتێک جەستە دەبێتە کاڵایەکی هەرزان، هاوکێشەکە دەگۆڕێت: بینەر تووشی لێڕاهاتن دەبێت. ئینجا قۆناغ بە قۆناغ دەچێتە خوارەوە:
 
ڤانێلا (Vanilla): سێکسی ئاسایی بێزارکەر دەبێت.
هاردکۆر (Hardcore): پێویستی بە دیمەنی ڕووتتر و ڕاشکاوانەتر دەبێت.
Rough & Aggressive: توندوتیژی دەست پێ دەکات (لێدان، خنکاندن).
 BDSM: چێژ وەرگرتن لە ئازار و کۆیلایەتی.
تاریکیی ڕەها: لێرەدا مرۆڤ ئەگەر دیمەنی زۆر نامۆ (وەک پیسی یان مەرگ) نەبینێت، هیچ جوڵەیەکی بۆ دروست نابێت.


لە هەمووی ترسناکتر، داماڵینی پیرۆزیی وشەکانە. سەیری وشەی "Daddy" (بابە) بکەن. ئەم وشەیە لە مێژوودا سیمبولی "پاراستن، خۆشەویستی، و ڕێز" بووە. بەڵام پۆرنۆگرافی ئەم وشەیەی کردووەتە سیمبولی "سێکسی نێوان کچێکی گەنج و پیاوێکی بەتەمەن". تەسەوڕ بکە باوکێک لە کۆمەڵگای کراوەدا شەرم دەکات کچە بچووکەکەی پێی بڵێت "Daddy"، چونکە ئەم وشەیە لە زهنیەتی گشتیدا پیس کراوە. ئەمەیە کۆتایی پیرۆزیی خێزان.


ئەنجامەکان: باجی کراوەیی چییە؟
ئەگەر سەیری دەرەنجامەکان بکەین لەسەر ئەرزی واقیع، دەبینین "کۆمەڵگای کراوە" ئەم باجە قورسەی داوە:
 

هەڵوەشانەوەی خێزان: کاتێک هەموو ژنێک لە ئینتەرنێت بەردەست بێت، پیاو هیچ پاڵنەرێکی نامێنێت بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خێزانێک هەڵبگرێت.
 

نەمانی حەزی سێکسی بۆ ئافرەتی ڕاستەقینە: مێشکێک کە ڕاهاتووە لەسەر جەستەی پلاستیکی و دەستکاریکراوی پۆرن، چیتر بە ژنێکی ئاسایی و سروشتی جوڵەی بۆ دروست نابێت (Porn-Induced Erectile Dysfunction).
 

نەمانی ئیرادەی بنیادنان: وزەی سێکسی (Libido) بزوێنەری سەرەکییە بۆ دروستکردنی شارستانیەت. کاتێک ئەم وزەیە لە ئینتەرنێت بەفیڕۆ دەچێت، پیاو وزەی نامێنێت بۆ کارکردن، داهێنان، یان چاکسازی.
 

نەبوونی دیسپلین: مرۆڤێک کە ناتوانێت کۆنترۆڵی چاوی بکات، ناتوانێت کۆنترۆڵی ژیانیشی بکات.


 کوشتنی عەشق: عەشق لەسەر نهێنی و پیرۆزی دەژی. کاتێک نهێنی نامێنێت، عەشق دەمرێت و تەنها ئاڵوگۆڕی جەستەیی دەمێنێتەوە.
کەواتە، ئەوەی پێی دەوترێت ئازادی، لە ڕاستیدا بریتییە لە پرۆسەی کوژاندنەوەی ڕۆحی مرۆڤ لەژێر ناوی چێژدا.

بەشی پێنجەم: دۆزەخی پۆرنیزم. 

تێبینی // سوپاسی بێ پایەنی کۆمەڵگای "کوردی ئازاد" دەکەم. ئەوەی نوسیومانە هەمووی بەسەر خۆم وچەندان گەنج بینیومانە. بۆیە شەرم لەوە ناکەم کێشەم هەبووبێت شەرم لەوە دەکەم کە کێشەکە باس نەکەم کەس پێی بەخەبەر نەهێنمەوە. 


بەپێی ئەو تیۆرایەی باسمان کردن، کە مرۆڤ هەمیشە مێشکی بەرەو شتی جیاواز دەچێت. ڕووتیەتی نە لەگەڵ داتاکان یەکدەگریتەوە وەکو چارەسەر. نە ڕێگایەکی باشە بۆ نەوەی داهاتوو. سەرەتا کاتێک کەسێک دەستدەکاتە پۆرن، لە شتێکی ئاساییەوە دەست پێدەکات. خەیاڵە مرۆییە ئاساییەکە بۆ سێکس. وردە وردە بەرەو توند تر و جیاوازتر دەڕوات. لەو کاتیگۆریانەی کە توندتر دەبێت :


-جۆری توندوتیژ: ئەم پۆرنە شێوازێکی حەیوانی هەیە. وەکو ئەوەی کە کەسەکە بەدوای ئازاردانی بەرامبەرەوە بێت بەڵام ئازاری نەدات. 

- جۆری بی دی ئێس ئێم: کە لە سۆسیۆلۆژیای نوێ پێی ئەوترێت سێکسی جێگرەوەی دینی. چونکە زۆرێک لە کردەوەکانی ناوی وەکو دینداری وایە. کەسەکە بەتەواوەتی خۆی رادەستی بەرامبەرەکەی دەکات. 


-جۆری گۆڕیزم و سکاتیزم : ئەمە جۆرێکە بەتەواوەتی سوکایەتی بە بەرامبەر دەکات. لێرەدا پێویستە زۆر ڕاشکاو بین تاوەکو مەترسی ئەو جۆرە پۆرنە دەربکەوێت : 

لەو جۆرەدا ، پیسترین و قێزەونترین شتەکانی ژیانت دەبینی. وەکو گوو/میز کردن بە رەگەزی بەرامبەر. بریندار کردنی بە چەقۆ، دەرزی کردن بە ئەندامی زاوزێی هەردوو رەگەز. 

-وردە وردە ئەم دیمەنانە ئاسایی دەبنەوە سەر ئەکێشێ بۆ پیدۆفیلیا. کە دەسدرێژی کردنە سەر منداڵە. 

-ئنجا لەکۆتایی ئەنتەرنێت و پۆرنیزم دا، نیکرۆفیلیا هەیە. بەرامبەرەکە بەتەواوەتی کەسی بەرامبەر دەکوژێت ئنجا سێکسی لەگەڵ ئەنجام دەدات. 


دوای ئەوەی پاتێرنی مێشکت زانی دەربارەی ئەفسانەی "تێرکردنی" حەزەکان. دەزانیت... کە کۆمەڵگای کراوە چارەسەری دۆخی مرۆڤ ناکات. قوڵتری دەکاتەوە. ساڵانە سەرمایەدارە گەورەکان بە دروستکردنی ئەو ڤیدیۆیانە ملیۆنان دۆلار دەچێتە گیفانیانەوە. دواییش بە موسوڵمان دەڵێن جەژنی قوربان وەحشیگەریە! بۆ وەستاندنی ئەمە سنوورێک دەبوا هەبا. بەڵام بەداخەوە نییە. بۆیە پێشکەوتنی ئەوان و کۆمپانیاکانیان هەر پەیوەندی بە زانست و پێداویستیەکان نییە کە مرۆڤی ئاسایی سەیری دەکات. بازرگانی بە ڕووحی تۆوە دەکەن. سەیری بازاڕ بکە. تۆ لە ژیانتدا 20 دەفتەر دۆلارت نەدیوە.. ئەوان حەوشەی خانووەکەیان 20 دەفتەری تێچووە! بەچی! وەڵامەکە ڕوونە... هیچ پەردەیەک بەسەر ئەو وەڵامە نییە ئیلان دۆگمایەتی خۆت نەبێت. 


بۆیە، تیۆری چەپاندن یان سەرکووتکردن زیاتر لە ئەفسانەیەکی کاپیتالیستی دەچێت. نەوەک لێکۆڵینەوەیەکی دەروونی جددی. 

زۆر شتی تر ماوە باس بکرێت. بەڵام بۆ ئەمڕۆ ئەوەندە بریندارکردن بەسە!