---

دەربارەی چوارگۆشە و کات و شوێن

موطڵەق لە عالەمی ئیمکاندا، چەند رەنگدانەوەیەکی هەیە. زەمان و مەکان و هەندەسە.

ئەگەر سەیری کانت بکەین لە رەخنەی عەقڵی پەتی دەڵێت:

​«Geometry is a science which determines the properties of space synthetically, and yet a priori. What, then, must the representation of space be, for such a cognition of it to be possible? It must in its origin be intuition... For no propositions which determine their concepts could be obtained from a mere concept.» 

 ~ Kant, Critique of Pure Reason, p40–41.

واتا : هەندەسە بەمانایەکی تر، زانستێکە کە لە ڕەوشتەکانی شوێن دەکۆڵێتەوە بە بەرهەمهێنانی. بەڵام واش هەر عەقڵیە. کەوایە چی وادەکات ئەم (تەجەلیە) لە عەقڵماندا هەبێت؟ بێگومان پێویستە تەجەلی حدسمان بێت. (بەبێ هیچ زیادەیەک حدسی مرۆڤ کات و شوێن دەخەمڵێنێ دەنا بوونی نییە) چونکە هیچ شتێک لە عەقڵدا وای نانوێنێ کە بتوانێ بیر لە کات و شوێن بکاتەوە.

_________

کێشەی ئەم دیدگایە ئەوەیە، کە بۆ ئەوەی دزێک لە ماڵەکەی دەربکات ماڵەکە ئەڕووخێنێ بەسەر خۆیدا. چونکە گەرچی ئەگەر قسەی ئەزمون گەراکان ڕاست نەبێ کە دەڵێن : دەشێ هەندەسە هەڵەی تێبکەوێ. بەهەمان شێوەی عەقڵگەراکان کە دەڵێن لە واقیعەوە نەهاتووە (لەکاتێکدا هەندەسە پێویستی بە کۆنسێپتی کات و شوێنە و کات و شوێنیش لە عەقڵێکی پوخت دا نییە بەبێ واقیعی ماددی). هێشتا ئەو کێشانەی کە هەردوولا پێشکەشی کردووە چارەناکات. بەڵکو بریندارتری دەکات.

کاتێک باسی هەندەسە دەکرێت، ئەگەر واقیعێک وەکو خۆی نەبینی پێی ناوترێ زانستێک. ئەوکاتە ڕاست و دروستی ئەم بیردۆزانە تەنها دەکەوێتە سەر باسکردنی زیهنی قسەکەر. بەتایبەت لەگەڵ ئەوەشدا کە دان بەوەیا بندرێ کە (عەقڵ) لە بەرهەمی کارگەیەکی ماددی زیاتر نییە (مێشک).

بۆیەش لە فەلسەفەی شەڕقی دا، وە لە ئاینە کۆنەکاندا کات و شوێن مامەڵەی جیاوازی لەگەڵ کراوە. وەکو دەرگایەک بەرەو گەشتن بە موطڵەق و ڕەها سەیرکراوە. ئەگەر سەیری فەلسەفەی ئەفڵاتوون بکەین، ئەو کێشانەی کانت هەیەتی ئاسانتر چارەدەکرێن.

هەندەسە هەر فۆڕمێکی ئەزەلییە کە لە دنیای فۆڕمەکاندا وجودی هەیە. بەڵام بەهۆی کەمی تێگەشتن و هەڵەتێگەشتن لەو دنیایە و تێگەشتنی دوانەیی نەک وەحدەوی monism زۆر هەڵەی تر دەکرا تووشی ئەم کەسانەی وەکو کانت نەبێت.

________

فەلسەفەی ئیشراق و کات و شوێن.

لە فەلسەفەی ئیشڕاق دا ، کات و شوێن دەرگایەکە بەرامبەر موطڵەق. بۆیەشە هەڵە کردن لە مەسەلەی کات و شوێن جێگای موشتومڕێکی توندە، نەک جێهێشتنی بۆ ڕای زۆرینە و ئەگەر و ئەگەرداری. لەبەر ئەوەی بەستنەوەی موجەڕەد و ماددی ، ئەوەی کە لۆجیکزان پێی ئەڵێ (جهة الوحدة) بریتیە لە کات و شوێن. ئەوکاتە فەلسەفەیەک دروست دەبێت ئەگەر ڕاستەوخۆ پەیوەندی نەپچڕێنێ لەگەڵ ئاسمان، دەرگایەکی مەترسیدار دەکاتەوە لەسەر ئەم بابەتە.

کەواتە مەکان چییە؟ ئەوەیەکە زاتی موجەڕەدە بەڵام ئیشارەتی حیسی دەیگرێتەوە بۆیە واسیتەی نێوانی مجرد و ماددیە. (بگەڕێوە سەر شەڕحی مقولاتی سجاعی شێخ محمد البردوني) 
_______

دوای ئەوەی کە زانرا شوێن گرنگیەکی زۆری هەیە. ئەزانیت کەوا جیاوازی چوارگۆشە و شێوە هەندەسیەکانی تر چییە.

چوارگۆشە وەکو موطڵەق.

​"The modern world is characterized by a sort of 'horror of the Form' and by the tendency to prefer the fluid, the chaotic, and the potential to the solid, the definite, and the enclosed."

~ Evola, Ride the Tiger.

چوارگۆشە وەکو لە مانا هەندەسیەکەیدا دیارە بریتیە لە شێوازێکی هەندەسی کە گۆڕانێکی زۆر کەم قبوڵ دەکات. ئەگینا لە چوارچێوەی دەردەچیت. مۆدێرنە ڕقی لە ڕەقیەتی و توندوتۆڵییە و هەوڵدەدات جیهان بکاتە شێوازێکی شلی.

بۆیە هەرشتێک سنورێکی هەبێت. هەرشتێک داخراو، هەرشتێک کە موطڵەق بێت. بە زمانە نیچەویەکە (تراجیدی) بێت.
_____