---

مەسیحیەتی زاتی و ئیسلامی کوللی.

ئەگەر سەیری بابەتێکی دینی مەسیحیەت بکەین وەکو 7 تاوانە کوشندەکە. کە بەتایبەت مەزهەبی کاسۆلیک. دەبینین هۆکاری بڵاوبوونەوەی زاتییەت individualism بەڕاستی دینی بووە. 

حەوت تاوانە کوشندەکەی مەسیحیەت یەکێکە لە بەناوبانگترین بابەتە دینیەکانی دینی مەسیحی.

هەرچەندە لە ئیسلامدا تاوانی وا نییە کە کۆکرابنەوە لە حەوت دانە یان 20 دانە یان هەرچەندێک.

 بەڵام کۆمەڵێک تاوان هەیە کە دیارخەری ئەوەیە زاناکانی مەسیحی چەندە دینەکەیان بەرەو زاتییەت individualism بردووە.

7 تاوانە کوشندەکەی مەسیحیەت ئەمانەن :

1- لوتبەرزی
2- چاوچنۆکی
3- شەهوەتبازی
4- حەسوودی
5-زۆرخۆری
6- توڕەیی
7- تەمبەڵی.

هەموو ئەوانە جەخت دەکەنەوە سەر زاتییەت. واتا پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە تۆ چیت. وە چی بەرامبەر خۆت دەکەیت.

دەتوانین لووتبەرزی مەسیحیەت بە شیرک لە ئیسلامدا بشوبهێنین. کە شیرک بەرامبەر خودایە. نەک بەرامبەر بە نەفسی خۆت.

سحر یەکێکە لەوانە بەهەمان شێوەی ئەوانی پێشووترە.