مەتاڵیبولعالیە ( بابەتە پایەدارەکان).
ئەو بابەتانەی سەقف و بناغەی هەموو ماڵیکی فکرین (میتافیزیک) یاخود لە توراسدا پێی دەڵێن علمی ئیلاهی. بەبێ ئەم بابەتە ناتوانی باس لە هیچ شتیکی واقیعی بکەیت. یان هیچ شیکردنەوەیەک بۆ حەقیقەت بدەیت. پێویستتە کەوا کۆمەلێک بنەمای وجودیت هەبێت تاوەکو بیکەیتە پێوەر بەسەر بنەماکانی ترەوە. کە لەڕێی تیۆری مەعریفەوە تیۆری میتافیزیکی + وجودیش دیاری دەکرێت.
یەکەم فەلسەفەی کامڵ، فەلسەفەی ئەفڵاتوون بوو.
سەرەتا تیۆرە مەعریفیەکەی ئەوەبوو ئەوەی دەیبینی بە کامڵی هەمووی حەقە و وەهمی تیانیە. حەقیش نەگۆرە.
ئنجا تیۆرە میتافیزیکیەکەی وای خواست کە مادام ئەوەی دەیبینی هەموی حەقە کەواتە بابەتە هەمەکیەکان (کولیات =universal) هەنە و بوونیان هەیە.
مادام ئەمانەش بابەتی کوللین بنەمای هەموو شتێکی تاکە کەسین یان تایبەتین. لەوانە ماددە. کەواتە مەعنا بەڕێوەبەری ماددەیە. بابەتە مەعنەویەکان ماددەیان بەرهەم هێناوە.
لێرەوە تیۆریە وجودیەکەی دەڵێت کە وجودی ئینسان بریتیە لە فۆڕمێکی بەرزی ناماددی. کە ڕووحە. جەوهەرێکی نەگۆڕە.
ئنجا لێرەوە تیۆری وجودیەکەی و مەعریفیەکەی تیۆری دادوەری و سیاسیەکەیان بەرهەم هێناوە ئنجا جوانی و ناشیرینی و هونەر.
سەیردەکەین ئەو فکرانە هەمووی لە بابەتانێکی پایەبەرزەوە سەردەگرن. کە بابەتێکی مەعریفی (چی و چۆن دەزانین) ئنجا بۆ بابەتانێکی میتافیزیکی (فۆرم و جەوهەر و عەرەز وهتد...) لەوەوە تیۆری ئەخلاقی و جوانی ناسی سەرهەڵدەدات.
نەک لە گۆترە بڵێی ئەمە جوانە و ئەمە ئەخلاقیە و ئەمە نا ئەخلاقیە، ئەمە ڕای منە و نازانم چی. بۆیە پێویستت بە مەزهەبێکی موتەناسیقە. نەوەکو تۆ لە مەعریفەیا قسەی ئەرستۆ بکەیت. لە دادوەریا قسەی لوک بکەیت. کە هیچی یەک ناگرێتەوە. بۆیەشە ئەم بابەتانە پایەبەرزن.
بۆیە کاتێک کە قورئانیەک یان مولحیدێک یان هەر فکرەی تر دەبینم لەخۆیەوە لەروانگەی ئەخلاقەوە یان زانستەوە دێت بە دین قسە ئەکات هەر یەکسەر ئەزانم نەزان و گەلحۆیە (واتا بەگێلیەتی بەدوای گەلێکا ئەڕوا) و کابرایەکی عاتیفیە و هەڵخەلەتاوە. دەنا هەرگیز یەعنی قەت ناتوانی لەخۆتەوە بە دینی بلێی (ئەخلاقی، نا ئەخلاقی = هەڵەیە یان راست.) یان (جوانە، ناشیرنە = هەڵەیە یان ڕاست).