---

ڕەخنەی ئەنارکیستەکان لە لیبراڵیزم

لە شێتیەتی لیبراڵیەتەوە بۆ شێتیەتی پەڕپووتگەراکان (الفوضوية) .

دەزانن کەوا لیبرالیەت کۆمەلێ بنەمای هەیە.

1) ئازادی تاک گرنگە چونکە کۆمەڵگا پێکدێنێ.
2) سوود و قازانج لە ئەخلاقی توراسی (عەدالەت) گرنگترە.
3) دەرچوون لە تابۆ و گوناحە کۆمەلگایەکان تا ڕێگری لە ئازادی تاک نەگیرێ بەمەرجێک رێگری لە ئازادی غەیری خۆی نەکا.
4) مرۆڤ تەنها سروشت بەڕێوەی دەبات. باشترین رێگەش بۆ "پێشکەوتن"ی مرۆڤ رێگادانە بە دەربڕینی سروشتی تاوەکو زەرەر لە ئازادی غەیری خۆی دەدات.

وە غەیری خۆی. 

دواتر کە فەوزەویەکان anarchist هاتن. لەسەر بنەماکانی لیبڕالیەت. وتیان کەوا ئەوەی مرۆڤ ببەستێتەوە بە کۆمەلگا هەڵەی کردووە. بەلکو ئازادی زەوت کردووە. 

یەکەمیان : لیبرالەکان دانیان بە ئەوە داناوە تاک بناغەی کۆمەلگایە. وە تاک گرنگترە لە کۆمەڵ. بەڵام دواتر هاتوونە ئەڵێن تاک ئەکەینە خزمەتی کۆ لەبەر ئەوەی ئازادی تاک ئازادی کۆمەل نەبەستێتەوە. ئەی پیتان ناکرێت یەکجاری واز لە کۆمەلگاو حوکمەت بێنن مرۆڤ بە ئازادی بژیت تاوەکو کەس ئازادی کەس زەوت نەکات؟؟

دووەمیان : پەرپوتگەراکان دەپرسن : ئایە سوود و قازانجی گەورەتر باشتر نیە لە، سودو قازانجی زۆرینە لاتان؟ ئەگەر وتیان بەڵێ. ئەوا دەڵێین بەستنەوەی تاک بە کۆمەلگا و حوکمەت ئەو سودو قازانجە ناهێڵێ زیاد بکات.

بیر لەوەبکەوە. ئێوە نمونەیەک بۆ ئەو جۆرە ئەخلاقە دێننەوە ئەڵێن:

وای دابنێ لە ڕێستۆرانتێکی و خواردنێکی زۆر گرانت حەز لێیە. لەگەل خێزانەکەت دەچیتە ئەوێ دەبینی ئەو خواردنە داوا بکەیت، خێزانەکەت ناتوانن بەدڵی خۆیان نان بخۆن. بۆیە تۆ لەوە خۆشدەبی و بەدڵی خۆت نان ناخۆیت.

ئێستا لێرەدا پەرپوتگەرا یەخەت دەگرێ. دەلێ دەبینی؟ سیستەمی حوکمڕانی و پارە چی لە مرۆڤ کردووە. حەزی کەسێکتان زەوت کرد. ئەگەر ئەم حوکمەتگەراییە نەمێنێ ئەوا بەتەواوی مرۆڤ ئازاد دەبێت.

سێیەم : ئێوە دەعوای دەرچوون لە کۆمەلگا دەکەن. بەڵام دواتر فەزڵی تاک نادەن بەسەر کۆمەلگادا. دەی ئێوە خۆتان دژی خۆتان وەستانەوە و تابۆو حەرامیەتیتان بۆ کۆمەلگا دروستکرد. ئیتر بۆ ئەوەی لەو دژبەیەکیە دەرچین ئەبێ سیستەمی حوکمڕانی هەر فڕێ بەین.

چوارەم : ئێوە وتتان کەوا مرۆڤ سروشت بەڕێوەی دەبات. نابێت ڕێ لە سروشتی مرۆڤ بگیرێ. بەلام مرۆڤتان لە سروشت دوور خستۆتەوە و کردووتانەتە مرۆڤێکی شارستانی. بۆیەکەوتنە دژیەکەوە دووبارە. پێویستە لەسەرتان ئەو حوکمرانیە نەهێڵن.

ئەمە کۆکراوەی رەخنەی پەرپوتگەراکانە لەسەر لیبڕالیزم و چەپ بە گشتی.