---

چێژگەرایی کۆن و نوێ

ئەخلاق لە فەلسەفەی ئەبیقۆر دا:

پێویستە لە تێگەشتن لە ئەبیقۆر دوو خاڵ لەبەرچاو بگرین.
یەکەمیان : کاتێک ئەو دەڵێ چێژ مانای ژیانە، وە بنەمای ئەخلاقە، کە باسی چێژ دەکات مەبەستی پێ لەچیە؟ چ جۆرە چێژێک باسدەکات.

دووەمیان : لەسەر چ بنەمایەک دامەزراوە؟ ئایە چۆن ئەو چێژانە بەدەست دێن لەلای ئەبیقۆر. 

- ئاشکرایە ئەبیقۆر باوەڕی وابووە چێژ بریتیە لە ئەخلاقی مرۆڤ و یاسا ئەخلاقیە گشتیەکەی.

-زۆرجار لە کتێبە بەربڵاوەکان ئەوتریت، ئەبیقۆر "خۆپەرست و چێژپەرست" بووە. (egoistic and hedonistic). ئەمەش دیدگایەکی هەڵەیە. 

لە وەڵامی یەکەم دا دەوترێت : ئەبیقۆر باوەری وایە، کە چێژ بریتیە لە چێژێکی بەردەوام، هەمیشەیی، شادیەکە کە دایمە دەمێنێتەوە. وە ئەو چێژە تاکە کەسی و کاتیە نیە کە خەڵک باوەڕی پێیەتی.

چونکە خەڵک وائەزانن، ئەبیقۆر چێژی تاکەکەسی باسدەکات. دەڵێت کەوا، سێکسکردنێک یاخود خواردنەوەی شەڕابێک، یان چایەکی خۆش بریتیە لە کردەوەیەکی ئەخلاقی.

نەخێر، ئەبیقۆر بەپێچەوانەوە بیری کردۆتەوە. ئەو چێژەی کەوا ئەخلاقیە، بە کاتی و هەمیشەیی لەیەک جیادەکرێنەوە. واتا تۆ چێژێکی هەمیشەیی (وەکو نەوە خستنەوە، هەبوونی خێزانێکی بەختەوەر.. هتد.) وەکو لاساییکردنەوەی فەلسەفەی نەمر سەیری کردووە. کە مرۆڤی ئەخلاقی چێژێکی بۆخۆی دروستکردووە هەر لە یەک ساتدا نا. بەڵکو تا ماوە (رەنگە تا نەوەکانیشی پەیدائەبن) بمێنێ.

 چونکە وەکو هەر مرۆڤێکی تری، کلتووری (توراسی) ئەبیقۆر ئەم چێژە ئەوروپیانەی (چێژە هەڕەمەکیانەی ئێستا) بە کارێکی نائەخلاقی و شەیتانی زانیوە و گرنگ نەبووە بۆی. نە لەڕیزی مرۆڤایەتی و سیستەمی فکری ئەو دا هەبووە. نە بریتیبووە لە ئازادی و خۆشبەختی لەلای.

کەواتە : ئەبیقۆر، باس لە چێژێکی هەتاهەتایی دەکات. نەوەک چێژێکی هەڕەمەکی و بێ سەروبەر.

دووەمیان : ئەبیقۆر زیاتر بابەتە چێژمەندەکان، لە بابەتە نا ئەخلاقیەکاندا وەکو لادانی کارە ئازارمەندە بێ ئامانجەکان سەیر دەکات. وەکو کورد دەڵێت (ماڵی خۆت توند بگرە سەگی کەس بە دز مەگرە.)

بۆیەش، ئارامی دەروونی و جەستەیی تاک لەلای ئەبیقۆر گرنگە. جا دەکرێت لە پێناوی نەمانی ئازار ( کە بنەمای چێژێکی ئەبیقۆریە) هەندێ خۆشی و شادی و چێژی دیکە ڕەت بکاتەوە.

بۆنمونە ڕەنگە من چێژ لە تۆڵەکردنەوە ببینم. بەڵام دەبێتە هۆی ئەوەی بکەومە کێشەیەکی بەردەوامەوە، خۆم و خێزانەکەشم توشی نا ئارامی بکەم. بۆیە ئەم جۆرە تۆڵەسەندنەوەیە بەلای ئەبیقۆرەوە نا ئەخلاقیە. بە پیچەوانەوە، ئەگەر ئەم تۆڵەیە فەزیڵەت و شەڕەف و سەربەرزی بۆ پەیداکردم لەنێو خەڵکی، ئەوە چێژێکی ئەبیقۆریە و تۆڵەکەم ئەخلاقیە.

بۆیە ئەبیقۆر هانت دەدات، هەڵسیت بچیتە یاریکردن، ماندوو ببیت تاوەکو توانایەکی جەستەیی بەهێزت هەبێ، بتوانی دایمە شانازی پێوە بکەیت.

ئەبیقۆر هانت دەدات فێری ڕێزگرتن بیت، تا دایمە چێژ لەوە ببینی خەڵک چۆن شوێن پێی تۆ دەکەون.

ئەمەش تەنها ڕاستکردنەوەیک بوو، لە مەبەستی چێژپەرستی لە توراسدا. (بەبەراورد لە چێژپەرستی ئێستا).