ناتوانی متمانە بە کۆمەڵگایەکی سەرمایەدار بکەیت
لەماوەی 25 ساڵی رابردوودا ئیلۆن مەسک 27 پەیمانی خەیاڵی داوەتە خەڵکی ئەمریکا. لە تەکنەلۆژیای تەکسی بێ شۆفێر... هتد.
تائێستاش ئیلۆن مەسک پارەی خەڵکی ئەمریکی لەڕێی (باج) و (سەرانە) ـەوە دەخوات. بەبێ ئەوەی هیچ کام لەو بەڵێنانەی بەجێ هێنابێت.
کێشەکە لە ئیلۆن مەسک دا نییە. هەر کۆمەڵگایەک کۆمەڵگایەکی ماددی کاپیتالیستی بێت. ناتوانی متمانەی پێ بکەیت. چونکە لەسەر بنەمای پارە پەیداکردن دەژین.
پارەپەیداکردنیش بە درۆ و خیانەت ئاسانترە وەک لە ڕاستگۆیی. ئەوەی کەسابەتی کردبێت و سەیرێکی بازاڕی کردبێت ئەوە بەدیهیە لەلای.
بەڵام، درۆیەکی وانا بکەوێتە حاڵەتی هەڵخەڵەتاندنی تەواوی خەڵک. ڕێژەیەکی دیاریکراوە. بەڵام ڕێژەیەکی بەسە تاوەکو متمانەت بە کۆمەڵگاکەت نەبێت.
ئەگەر هەر کەسێک بەپێی بەرژەوەندییە ماددیەکان مامەڵەت لەگەڵ بکات. ئەو کۆمەڵگایە هیچ شتێک بەیەکیەوە نابەستێتەوە. بۆچی لەوە ناترسی کە دراوسێکەت هەڵبکوتێتە سەر ماڵەوەتان؟
متمانە گرێی هەموو کۆمەلگاکانە. هەموو کۆمەڵگایەک بە متمانە بەیەکەوە بەستراوە. سەرمایەداری ئەم بەستنەوەیە تێکدەدات. بە بزنسکردنی هەموو کایەیەکی ژیان. وادەکات کە هەموو شتێک بکەوێتە ژێر گومانی بزنس بوونەوە. نەک حەقیقی بوون.