بێرسێرک : تراجیدیای نیچە لە هونەردا
کینتارۆ میورا، بە شێوەیەکی بێوێنە، هزری نیچەیی لە قاڵبی گێڕانەوەیەکی هونەریی قووڵدا داڕشتۆتەوە. ئەمە لە هەر دیمەن و وێنەیەکی مانگاکەیدا ڕەنگ دەداتەوە، کە تێیدا ڕووداوەکان و چیرۆکی پشتیان هەڵگری جەوهەرێکی ئەوەندە نیچەییانەن، وا هەست دەکەیت فەلسەفەکەی دەخوێنیتەوە، نەک تەنها سەیری دەکەیت.
"سەردەمی زێڕین"، بەپێی گێڕانەوەی 'بێرزێرک'، سەردەمی مەستیی مرۆڤ بوو لەناو بێئاگاییەکی شیریندا.. بێئاگایی بەرامبەر بوونی هێزێکی باڵادەست وەک "دەستی خودا".
هەرچەندە خۆرگیران چەندجارێک ڕوویداوە، بەڵام هەموویان تەنها پێشەکییەک بوون بۆ ئەو کارەساتە ڕاستەقینەیەی کە کۆتایی بەو سەردەمە هێنا.
خودی "خۆرگیران"، لە عیرفانیدا ئاماژەیەکە بۆ "کسوف العقل" (گیرانی عەقڵ). ئەمە ساتی گیرانی ڕێگای گەیشتن بە حەقیقەتە، چونکە ئەگەر خودا "نور" بێت و عەقڵیش ئەو تیشکە بێت کە حەقیقەتی پێ دەبینرێت، ئەوا خۆرگیرانەکە تاریکییەکی گەردوونی و هزرییە. لێرەوە، سەرهەڵدانی سەفسەتەی مۆدێرن هاوتایە لەگەڵ تێڕوانینی نیچە بۆ قوڵایی: شتی قووڵ، لە سروشتی خۆیدا تاریکە و ڕووناکی پێی ناگات. وەک نیچە دەڵێت: "هەرکەسێک زۆر لەو تاریکییە بڕوانێت، تاریکییەکەش دەگەڕێتەوە و تێی دەڕوانێت."
کەواتە، ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە هزری نیچە و عیرفان لەم خاڵەدا یەکدەگرنەوە؟
Fuck no.
هاوشێوەییەکە تەنها لە وەسفی دۆخەکەدایە، نەک لە بنەما و دەرئەنجامدا. هەریەکەیان لەسەر بناغەیەکی فکریی جیاواز وەستاوە.
بۆیە، ئەو هونەرەی کینتارۆ پێشکەشی دەکات، ڕاستەوخۆترین ڕەنگدانەوەی فەلسەفەی نیچەیە، چونکە باوەڕی وایە کە لەناو دڵی تاریکییەوە "پیاوی باڵا" (Übermensch) سەرهەڵدەدات، بوونەوەرێک کە بەهای نوێ دەخولقێنێت. گریفث نموونەی زیندووی ئەمەیە. لەوپەڕی تاریکیدا، ڕووبەڕووی قووڵایی کێشە ئەخلاقییەکان بووەوە تا ئەو ڕادەیەی چاکە و خراپە مانایان لەدەست دا. لەم بۆشاییەدا، "خۆی" کردە پێوەر.
ئەم پێوەرە، هەرچەندە بۆ ئێمە "هیچ" و پووچەڵە، بەڵام بۆ خودی گریفث "موتڵەق" و ڕەهایە. بەم شێوەیە، پیاوی باڵا تا دوا سنووری لۆژیکی خۆی دەڕوات، تا ئەو کاتەی تاریکی دەبێتە هاودەمی، و لەناو ئەو تاریکییەوە ژیان هەڵدەبژێرێت و بەهای نوێ دادەڕێژێت.
باشە، ئایا من باوەڕم وایە ئەمە کارێکی "چاکە"؟
دووبارە، Fuck no.
بەڵام کاردانەوەی گریفث بەرامبەر بە "وەهمی مرۆیی" (واتە ئەخلاق)، بە کاردانەوەیەکی پێویست دەبینم. لە کۆتاییدا، مرۆڤایەتی پێویستی بە نیچەیەک هەیە تا بناغەی بەها مۆدێرنەکان هەڵتەکێنێت، تەنانەت ئەگەر کردارەکانیشی "باش" نەبن.
چونکە ئەم جۆرە مرۆڤە، لەناو دڵی تاریکییەوە چرایەکی داگیرساندووە. بەڵام ئەوانەی لەناو تاریکییەکەدا نوقم بوون، زەحمەتە بتوانرێت بەئاگا بهێنرێنەوە.