---

دەربارەی ئازادی و چاکە و خراپە...

ئازادی وادەکات چاکە و خراپە مانای نەمێنێ، نە هەڵە و ڕاست مانای بمێنێ.

لەبەر ئەوەی ئازادی دەڵێت (کردەوە لە پێناوی ئەوەی کردەوەیە، ئەنجام دەدرێت). مەبدەئی ئێمەی دیندار بە پێچەوانەوە ئەوەیە، لە بەرزترین و پیرۆزیەوە نزیک نەبێت و پێویست نەبێت. ناکرێت هەڵبژێردرێت لە ژیانتا.

جا با بزانین ئازادی چۆن ئەو کارە دەکات؟! ئازادی دەڵێت : «هەرکەس مافێکی سروشتی خۆی هەیە لە چوارچێوەی کردەوەکانی خۆیدا کە زیانی ماددی بەکەس نەگەیەنێ، کاربکات». ئەزانین زیان نەگەیاندن مەفهومێکی عەدەمییە. نەک وجودی. واتا ئازادی لای ئەوان عەدەمی شتێکە سیفەتی کردەوەکەیە، کەواتە دەکرێت. ئەمە بیرۆکەکەیە. واتا کردەوە لەبەر کردەوە بوونی دەشێت بێتە وجودەوە. لەکاتێکدا ئەمە پێچەوانەی عەقڵە.

ئەگەر سەیرکەین عەقڵ دەڵێت: «لە وجودا واجب هەیە، وە لە عەدەمدا موستەحیل هەیە. لە اعتباری منیش دا هەیە دەشێ بێتە وجودەوە و دەشێت نەیەتە وجودەوە. ئەوەش لە نەزانی منەوە سەری هەڵداوە، دەنا ئەوەی ناوم لێناوە "مومکین" تەنها نەزانی هۆی وجوبەکەیەتی. دەنا شتێ نییە وجودی هەبێت و مومکین بێت» .

کەواتە بەلای عەقڵەوە تەنها واجب دەبێت هەبێت. ئەوەی دیکە، کە ئازادیە، هیچ مانایەکی نییە. چونکە تۆ لە مەعریفە و وجودەوە دێیتە کایەوە. ئەوەی دیکە ئەبێ لانیکەم بزانیت چ لایەنێکی وجودی دەیهێنێتە کایەوە.

جا ڕەنگە بلێی: جا بۆچی هەڵە و ڕاست و چاکە و خراپە مانایەکی نامێنێ؟؟

لەبەر ئەوەی ڕاست و حەق ئەوەیە کە بە خۆشی و بە ناخۆشی شوێنی دەکەویت. ئازادیش پێت دەڵێت شتێ با حەقیش نەبێت کە زیانت بە کەس نەگەیاند بۆت هەیە شوێنی بکەوی. 

ئەخلاقی و نا ئەخلاقیش خۆی لە زیاندا دەبینێتەوە. ئەمەش وادەکات بابەتی ئەخلاقی تەنها بە زیانی ڕاستەوخۆ بدۆزرێتەوە. واتا لەو ساتەدا زیانی چییە. نەک لە داهاتوو دا. چونکە ئەگەر بڵێی زانینمان هەیە لە داهاتوودا چی ڕوودەدات کردەوەیەک بکرێتە ئازادی کەسێک. دەی کەسانێک شوێن زانین ناکەون. ئەوساکە ناتوانی ئەو ئازادیان لێ بسەنیتەوە کە شوێنی ئازادی نەکەون.

بێگومان من گومانم لەوەنیە مرۆڤ قودرەتی هەیە (ئەگەر دروستبێ وابڵێین) لەجیاتی هەڵە ڕاست هەڵبژێرێ. بەڵام مافی ئەوەی نییە کە هەڵیبژێرێ. ئایە من دەڵێم کەوا ئەگەر شتێک زیادەش بوو ناتوانی هەڵیبژێری بەمانای مافداری ئەوەنی هەڵی بژێریت؟ بەڵێ، ئەوە هەموو خاڵەکەیە. مافداری لای ئێمە دەگەڕێتەوە بۆ مافبەخشەر. نەک مافێکی سروشتی هەبێت.

بۆیە هەرشتێک فاسد و باطڵبوو. ئەگەر توانای هەلبژاردنیش هەبێت. مافی هەڵبژاردنی نییە. ئەمەش دەمانگەیەنێ بە خاڵێکی زۆر جەوهەری لە باسی ئازادی دا. ئایە ئازادی ئەگەر لەسەر ئەوە بنیادنرابێت کردەوە لەبەر کردەوە بوونی مافی هەڵبژاردنیت هەیە، ئایە ئەمە دەورێکی لۆجیکی نییە؟! بێگومان. بەدەوری کلکی خۆیدا دەسوڕێتەوە ئەم وتەیە و پێت دەڵێ ئیتر وایە.

بۆیە کاتێک کەسێک دەپرسێت : بۆ شوێن ڕاستی بکەوم؟ بۆ شوێن هەڵە نەکەوم؟ پرسیارەکەی لای ئێمە مەعنای نییە. تۆ مافت نییە شوێن بکەویت بۆ حەق نەبێت. ئیتر پرسیار کردن لە بۆ، پرسیارە لە شتێک کە مومکین بێت بۆچی واجبی دەکەین. لەکاتێکدا ئێمە ناڵێین تۆ شتێکی مومکین لەبەردەمت دایە و واجبی دەکەین. بەڵکو دەڵێین ئەوە واجبە و تەواو. ئەمە وجودە و تەواو. ئەوەیدیکە عەدەمە. کەسێک کە هەڵبژاردنی هەڵە دەکات بە قودرەتی لایداوە و هەڵەیە.

لێرەوە مانای شوێنکەوتنی حەق دەردەکەوێت. شتێکە کە مۆدێرنست و سەلەفیەکان لێی بێ ئاگان. شوێنکەوتنی حەق بەنمونە. هەرچیەک دەڵێی بە مۆدێرنست دەڵێت : جا قەیچیەکا، با شوێن نەکەوێت. ئێ خۆ ئێمە ناڵێین دنیا بەسەرتا دەروخێت. یان ئەرز دەبێتە دووپارچە. تەنها دەڵێین مافی ئەوەت نییە قسەبکەیت ئیلان ئەگەر ئەو مافە لە شەریعەتی خوداوە هات. ئەگەر واش نەبێت شوێنکەوتن هەر مانای نییە. فەزڵی تۆ چیە بەسەر کەسێکەوە کە ئەویش هەر قودرەتی بەکارهێناوە تۆ شوێن حەق کەوتی و ئەو شوێنی باطڵ کەوتووە.؟ جیاوازیەکتان نییە چونکە لەکۆتایی دا هەردووکتان مافتان هەیە.

ئیتر لەو حاڵەتەدا بەهایەک نامێنێ بۆ حەق، بۆ باش و بۆ خراپ. بۆیەش بەهۆی ئەو ئازادیەوە وەهمی ئەوەی مافی کەسێکە لە حەق لابدات، خەڵک توشی عەدەمییەت بووە. من نامەوێ بڵێم ئەها توشی عەدەمیەت دەبیت کەواتە وەرە شوێنی من بکەوە تا ڕزگارت بێت! من پێت دەڵێم ئازادی ئەو کێشەیەی هەیە.

کە زانیمان کەسێک مافی ئەوەی نییە، ئەوسا دەزانین و توانای خۆ فەرزکردمان دەبێت بەسەر کەسانێک لە حەق لادەدەن. لە واقیع لادەدەن. توانای دانانی یاسا دەبێت. توانای دانانی سزا و پاداشت دەبێت، توانای دانانی حوکمەت دەبێت.

جا ڕەنگە کەسێک بڵێت : باشە من قبوڵمە هەمووی هیچە ئەوەی من دەیکەم و وادەکات حەق و باتڵ و باش و خراپ یەک بگرێت. بەڵام بۆ سودی خۆمان شتەکان بەرهەم دێنین. کێشەکە لێرەدا سەرهەڵدەدات ئەوسا سودت کردە پێوەر بۆ هەڵبژاردن.؟ مافی کارێکی بێ سوود نادەی؟ بۆنمونە فیکە لێدان.؟ بێگومان واناکەی. بۆیە کاتێک دەڵێی بۆ سودی خۆمان، ئەم سودە چییە بزەبت؟ وە چ شتێک هەڵدەبژێردرێت وەکو سود؟ چونکە هەڵبژاردنی سوود لەخودی خۆیدا پرسیاری لەسەرە. بۆ سود هەڵبژێرم.؟ لای ئێمە ئەو پرسیارە مانای نییە. لای ئێوە مانای هەیە. لێرەدا کەسەکە ئازادە لە دوورکەوتنەوە لە سوود. هەڵبژاردنی بێ سوودیەتی. بۆیە ئەسلەن ئەو قسەیەی تۆ مەعنای نییە.

دواتر ناسینی سوود پەیوەستە بە هەلبژاردنی کەسێکەوە ئایە شوێن حەق دەکەوێت. کەسێک وتی کە مردنی هەموومان سوودە و شوێن هەڵە دەکەوم شوێن واقیع ناکەوم. خۆ شوێن نەکەوتنی بۆ واقیع لەخودی خۆیدا وەکو ئێوە باسی دەکەن کێشەی نییە. ئەی ئەوسا چۆن دەتوانی بەکەسێک بلێی (بۆ سوود یاسا دائەنێم) (بۆ سوود حوکمەت دائەنیم) ؟ خۆ ناسینی سوود ناسینی واقیعە. ئەی ئەوکەسە وتی من شوێن واقیع ناکەوم؟ بۆیە کردنی هەر کردارێک لە بێ مافیەوە بەرەو مافداری بڕوات ئەوسا ئازادی مانای هەیە. بەڵام لە مافداری بۆ کردارەکان بە مەرجی نەبوونی زیان، ئەوەمانای نامێنێ.

وەستانێک : کێشەی زیان. 

یەکێک لە کێشەکانی تر ناوم لێناوە کێشەی زیان بەرامبەر ئەو بیرۆکەی ئازادی دادەنرێت. ئەوەیە زیانی کەی حسابە؟ ئایە زیان لەسەر ئاستی چ کاتێک چ شوێنێک چ کەسێک؟ بەو شێوەیە بێت مەحالە بزاندرێت کە مافی چی هەیە و مافی چی نییە. ئیلان بە مەتەڵ هەڵهێنان نەبێت. چونکە تۆ کاتێک هەڵدەبژیری کە زیانەکە دەردەکەوێت بێجگە لە سوودەکە.

ئەوجا با بزانین کاتێک دەڵێین زیان و سوود بۆچی من سەیری واقیع بکەم؟ سەیری خۆم نەکەم ئایە زیانی بۆمن هەبووە یان سوود؟ بەم شێوەیە ئازادی شوێنکەوتن بەتەواوەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. چونکە هەمووی پەیوەستە بە ناسینی زیانەوە. دەی کەسێک هەلبژاردنی ئەوەی کرد کە شوێنی پێناساندن ناکەوێت. ئەوسا چی؟

سفر و هیچ بەدەستەوە!