عەقیدە و بیروباوەڕی تەکنەلۆژی..
با بەوتەتەکی تێد کێزنکسکی دەسپێبکەم :
"محافزکارانی سەردەم گەوجێکن ئەیانەوێ لە سەردەمی عەولەمەیا لەگەڵ ئەوەی پشگیری عەولەمە ئەکەن هاواریان لێ هەڵساوە کە بەها کلتورییانەیان لەناو دەچێت. پێدەچێت قەت بیریان لەوە نەکردبێتەوە پێشکەوتنی تەکنەلۆژی خودی خۆی وا لە مرۆڤ دەکات لەناو بچێت لەگەڵیشیدا بەها کۆنەکانی لە خاک بندرێت. "
- تێد کێزنکسکی لە کتێبی (کۆیلایەتی تەکنەلۆژی)
”بەڵێ تەکنەلۆژیا بیروباوەڕێکی سەربەخۆی هەیە، وە گەوجیەتیە وابزانین بێ لایەنە“ - د. محمد اردكان.
تەکنەلۆژیا بیروباوەڕێکی سەربەخۆی هەیە. جیهان بینی تەکنەلۆژیا جودایە لە جیهانبینی دیکەی توراسی. تەکنەلۆژیا عەقیدەیەکی سەربەخۆی هەیە. ڕەنگە بیرت لەوەنەکردبێتەوە. بەڵام وردە وردە ئایدیۆلۆژیایەکی تر پیچەوانەی ئایدیۆلۆژی توراسی دێنێتە کایەوە.
نمونەیەکی سادە (الصبر) ئارامگرتن.
لە پۆستی پێشوودا ئەگەر بیرتان بێت وتەیەکی (ئیبراهیم سەکران)م نەقل کرد بۆتان کەوا قوتابیان توانای ئارامگرتنیان لە کۆڕ و کۆبوونەوە و خوێندنەوە و بەدەستهێنانی زانست نەماوە. بەلکو زیاتر ئاگایان لە میدیایە.
یەکەم جار ئەوەمان گەڕاندەوە بۆ عەقڵیەتی پرۆگرامکراوی عەوام کەوا لەسەر ترسنۆکی و سەلامەتی بنییاد نراوە.
ئەم جارەیان دەیگەڕێنمەوە بۆ خودی تەکنەلۆژیا و عەقیدەی تەکنەلۆژی.
لە قەدیم دا شتەکان زۆر هێواش بوونە. سەفەرکردن بە ڕۆژ و مانگی خایاندووە. ئێستا بە دوو سێ ڕۆژ لە کوردستانەوە لە تورکیایت. لە فەرەنسای لە ئێرانی. لە نازانم کوێی.
دیارەی سورعەت (خێرایی) یەکێکە لە بابەتە هەرە گرنگەکانی تێکنۆلۆژییای ئێستا. عەقیدەیەکی سەربەخۆیە ئەم تەکنەلۆژیایە ئەیەوێ پێمان بڵێت : هەموو شتێکی باش خێرا بەدەست دێت. هەمووشتێکی خراپ هێواش بەدەست دێت.
لەکاتێکدا ئەمە پێچەوانەی عەقیدەی توراسیە. بۆیەش بنەمای ئارامگرتن و (سەبری ئەیوب) نەماوە. بەلکو زوو دەرمانی فڵان نەخۆشیمان دەوێت. دەمانەوێت زوو دیلیڤەری پیتزا و خواردن بگاتە بن دەستمان، زوو کتێبانەی داوام کردووە بگاتە ئێرە.
ئەگەر وانەکەن ئەوە تەکنەلۆژیایەکی خراپن. ڕاستە هەموو تەکنەلۆژیایە خراپ هێواشە.
عەقڵی عەوامیش وا لێکی دەداتەوە کە هەموو هێواشێکیش خراپە.
بۆیە لێرەدا عەقیدەی تەکنەلۆژی لە مێشکت دەچەسپێت. لەوازمی فکری تەکنەلۆژی جێی عەقیدەی ئیسلامی، مەسیحی، بودی هتد... دەکەنەوە.
چیتر باوەڕت بە «فإن مع العسر یسرا» نامێنێ.
باوەڕت بە بەهای سەبری پێغەمبەر ئەیوب علیه السلام نامێنێت.
ئیتر دۆمینەکە لە ئاستی عەمەل دەکەوێتە خوارەوە تا وات لێدەکات ئاین بکەیتە زەوقێکی کەشمەندی عیرفانی نەک حەقیقەتێکی باڵای سەربەخۆ.
ئەمە تەنها نمونەیەک لە هەزاران نمونەی لەوازمی تەکنەلۆژیی. ئەوەی لەسەرمانە ئاگاداربین حەقیقەت شتێکە و خێرایی ئەو تەکنەلۆژیایە شتێکی ترە.