کۆکردنەوەی خەلقی کردەوەکانی مرۆڤ و قیدەمی عالەم بە نەوع.
بەڵگە هێندراوەتەوە کە جائیز نیە خودا فاعل نەبێت پێش ئەوەی خەلقی دنیا بکات. ئەوەش لازمەکەی قەدەریەتە. لەم پۆستەش ئەوە روون دەکەینەوە.
یەکەم :
فاعیل بوونی خودا بەمانای خالق بوونیەتی.
هیچ مانایەکیش بۆ ئەو فاعلیەتە نیە جگە لە خالق بوونی.
بۆیە دەزانین خالقیەتی خودا بریتیە لە فاعل بوونی خودا. ئەگەر فاعل بوونی خودا بەمانای خالق بوونی نەیەت. ئەوە مانایەک نامێنێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەوان دەیڵێن.
بۆیەش فاعل بوون = خالق بوون.
دووەم : فاعل بوونی، نیسبەتە بۆ مفعولەکەی.
واتا فاعل بێ مەفعول نابێت بە رێکەوتنی هەموو لایەکەوە. بەکوردی هۆ بەبێ دەرئەنجام نابێت. ئەوەش شتێکە کە خۆیان دانیان پێداناوە. واتا فاعلیەتی خودا بێ مەفعولەکەی نابێت.
سێیەم : فاعلیەتی خودا یان بە ڕاستەوخۆیی مەخلوقە بۆ مەخلوق. یان بە هێزێک. ئەو هێزەی لەناو مەخلوقەکەیە. قەدەریەت لازمیەتی. کەواتە دەبێت تا وەکو بلێین قەدەر هەیە خوا خالقی فعلەکەیە بە راستەوخۆیی.
چوارەم : کە دەرکەوت خودا خالقی ئەو فعلە دیاریکراوەیە. هەمان پرسیار رووبەرووی ئەمان دەبێتەوە. خوا فاعل بووە یان نا لە ئەزەلەوە. ئەگەر وابێت. دەبێت لە ئەزەلەوە خەلقی فعلەکەمی کردبێت. دەنا فاعل نەبووە و بۆتە فاعل بەنسبەت منەوە. کەواتە یان ئەبێ دان بەوەدا بنێن خوا تەفویزی عالەمی کردووە. یان دان بەوەدا بنێن کە ئەو دوو ئەصلە دژ بەیەکە. یان بڵێن کە فاعلیەتی خوا ئەزەلی نیە بەمانای ئەزەلی بوونی مەفعولەکەی.
ئەگەر وتیان : ئێمە دەڵێین خوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و حلولی حوادیس بە زاتیدا رووئەیا.
دەڵێین ئەو جوابە باطڵە. چونکە حلولی حوادیس بەمانای ئەوە نەهاتووە لاتان کە فاعلیەتی بۆ زیاد ببێت. نە کەلامی بۆ زیاد ببێت. نە هیچ سیفەتیکی بۆ زیاد ببێت.
هەروەها ئەگەر ئاوابێت بۆ جائیز نیە خوا خەلق بکات دوای ئەوەی کە خالق نەبووە. کەواتە جائیز نیە فاعلیەتی بۆ دروستبێ خودای مەزن. بەلکو لاتان وایە گۆڕانی بۆ دروستەبێت.
ئەگەر بلێن ئێمە مەبەستمان ئەوەیە خوا خالق بووە. بەڵام ئی شتێکی دیاریکراو نا بەلکو بەبەردەوامی.
ئەوەش جوابێکی نا مەعقولە. چونکە خالق نەبوون بۆ شتێکی دیاریکراو، هەر وەکو خالق نەبوونە بۆ شتیکی دیاری نەکراو. کەواتە بۆچی وتتان کە جائیزە فاعل نەبووبێت بۆ شتێک دوایی بووبێتە فاعل؟
بەمەش بۆت دەرکەوت، یان دەبێت بڵێن کە خودا فاعل نەبووە و بۆتە فاعل و دژی خۆیان بوەستنەوە. یان بڵێم ئەو کردەوەیە خەلقی خوا نیە. کە ئەمەش قەدەریەتە. یان ئەبێ بڵێن ئەو دوو ئەصڵە دژبەیەکە و هەموو مەزهەبەکە پووچەڵ دەبێتەوە.