---

حەداسیەکان و ئیمامی غەزالی...

زۆریک لە حەداسیەکان ئیدعای ئەوە دەکەن کە ئیمامی غەزالی «قدس سره» فەلسەفەی لەناو بردووە. لێرەدا جەهلی ئەوانمان بۆ دەردەکەوێت بە توراسی ئیسلامی. چونکە ڕاستە کتێبی (تهافت) دانراوە و کاریگەریەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە. بەڵام ئەوان پێش ئیمامی غەزالی، ئیمامی جوەینی و باقلانی و ئیمامی ئەشعەریان لەبیرچووە.

ئیمامی جوەینی لە «الارشاد» و «الشامل» دا کۆمەڵێک ڕەدی فەلاسیفەی نوسیوە.

ئیمامی الباقلانی لە «هداية المسترشدين» وە کتێبەکانی تریدا وەکو  «تمهید» و کتێبەکانی تری دا باس لە فەلاسیفە ئەکات و وەڵامیان ئەداتەوە.

ئیمامی ئەشعەری وەکو ابن عساکر نەقڵیەکا : کتێبیکی هەیە بەناوی «الفصول» ڕەدی موجەسیمە و دەهری و فەلاسیفەیە. هەروەها کتێبی «مقالات الفلاسفة خاصة» ڕەدی فەلاسیفەی داوەتەوە بەتایبەتی «ارسطو». هەروەها کتێبیکی هەیە بەناوی  «الرد علی اهل المنطق»*

بۆیە : ڕقەکەی بە ئیمامی غەزالی دەڕێژن تایبەت نیە بە ئیمامی غەزالی. والله اعلم لەبەر ئەوەیە تەسەوفی بڵاوکردۆتەوە. تەسەوف و عەلمەنە و حەداسەش دوو شتی دژ بەیەکن. 
_______
*مەنتیق پێش تەعدیلی ابن سینا پڕ بوو لە قسەی بێ مانا بۆیە شتێکی تەبیعیە.